خەندان-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەرانی حکومەت دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و لەو بەروارەوە تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە (Full Scholarship)یان هەیە.
لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە خەندان-ی رایگەیاند، بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەرانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت.
مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە (Full Scholarship)یان هەیە
بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو فەرمانبەرانەی بیانەوێت لەسەر ئەرکی خۆیان بخوێنن مۆڵەتیان بۆ ناکرێت، بەڵکو تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە رەزامەندی خوێندنیان لە زانکۆکان بەشێوەی (Full Scholarship) هەیە.
دەقی بڕیارەکەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:
