هەواڵی ئەمڕۆ

پێش ئەوەی منداڵەکانیان چاویان لەدەست بدەن، خێزانێکی کەنەدی بە جیهاندا دەسوڕێنەوە

09:38 - 14/09/2022

6773جار خوێندراوەتەوە

وێنەی خێزانە کەندییەکە

خەندان-

خێزانێکی کەنەدی کە خاوەن چوار منداڵن، بەهۆی ئەوەی سێ لە منداڵەکانیان توشی نەخۆشییەکی دەگمەنی چاو بون و بەتێپەڕبونی کات بینایی چاویان لەدەستدەدەن، بۆیە دایک و باوکیان بڕیار دەدەن پێش ئەوەی منداڵەکانیان چاویان لەدەست بدەن، گەشت بۆ وڵاتان و ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان ئەنجام بدەن و تائێستاش سەردانی پێنج وڵاتیان کردوە.

بەتێپەڕبونی کات منداڵەکانیان بینایی چاویان لەدەستدەدەن

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە هەواڵێکدا چیرۆکی ئەو خێزانەی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، ئەو خێزانە کەنەدییە خاوەنی چوار منداڵن، لەئێستادا سێ لە منداڵەکانیان توشی نەخۆشییەکی دەگمەنی چاوەکانیان بون کە "بەهەوکردنی تۆڕی چاو" ناسراوە و بەهۆیەوە بەتێپەڕبونی کات منداڵەکانیان بینایی چاویان لەدەستدەدەن.

تائێستا پزیشکان هیچ چارەسەرێکیان بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزیوەتەوە

دایک و باوکی ئەو منداڵانە کە ناویان ئیدیس لیمایی و سباستیان بیتلییە بڕیار دەدەن بەر لەوەی منداڵەکانیان چاویان لەدەست بدەن، بەگوێرەی توانایان سەردانی وڵات و ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان بکەن تا منداڵەکانیان بەر لەوەی چاوەکانیان لەدەستبدەن جیهان ببینن، چونکە نەخۆشییەکەیان دەگمەنە و تائێستا پزیشکان هیچ چارەسەرێکیان بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزیوەتەوە.

هەوڵ دەدەم یادگەی منداڵەکانم دەوڵەمەند بکەم بەر لەوەی چاوەکانیان لەدەست بدەن

دایکی منداڵەکان دەڵێت، هەوڵ دەدات یادگەی منداڵەکانی دەوڵەمەند بکات بەر لەوەی چاوەکانیان لەدەست بدەن، بۆیە تائێستا سەردانی وڵاتانی ناميبيا، بوتسوانا، تورکیا، تەنزانیا، زاميبيایانکردوە و لەداهاتوشدا دەیانەوێت سەردانی ئندونيسيا و وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا.

چەند دیمەنێکی گەشتکردنی ئەو خێزانە کەنەدییە بە جیهاندا:

May be an image of 3 people, nature, bridge and roadMay be an image of 4 people, body of water and nature

نیشانەکردن

جۆراوجۆر کەنەدا

بەپەلە