خه‌ندان-
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆی گشتی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا 46 ترلیۆن و 300 ملیار دینار بوه، ته‌نها 45%ی داهاتی نه‌وتیش بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جوتیار عادل له كۆنفڕاسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كۆی گشتی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا ئاشكراكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه و له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌مو كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی رون و شه‌فاف بۆ هاوڵاتییان خستوه‌ته‌ڕو.
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی بواری نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه
باسی له‌وه‌شكرد، "ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی بواری نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، فرۆشتن، داهات و خه‌رجییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه".
مه‌سرور بارزانی له‌و كاتانه‌ی كه پێویست بوبێت له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆبوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "مه‌سرور بارزانی له‌و كاتانه‌ی كه پێویست بوبێت له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆبوه‌ته‌وه یان به‌شێوه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی باسی له كار‌و پرۆژه و پلانه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كردوه بۆ رایگشتی كوردستان، ئێمه‌ش وه‌كو فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رۆژانه داتا و زانیارییه‌كانی حكومه‌تمان به‌شێوه‌ی داتا و هه‌واڵ بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت بڵێین كه به شاهیدی میدیاكان ئه‌م كابینه‌یه زۆرترین زانیاری داوه‌ته رای گشتی و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه".
حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی له رێگای چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه موچه بۆ هاوڵاتییانی خۆی دابینبكات و چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژیش ئه‌نجامبدات
سه‌باره‌ت به دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، د.جوتیار عادل رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی رابردودا و سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه خراوه‌ته سه‌ری توانیویه‌تی له رێگای چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه موچه بۆ هاوڵاتییانی خۆی دابینبكات و چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژیش ئه‌نجامبدات و هه‌روه‌ها بۆیه‌كه‌مجار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی به پشت به‌ستن به داهاتی خۆی به‌بێ حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه دابه‌شبكات".
كۆی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا:
كۆی گشتی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له داهاتی نه‌وتی، نانه‌وتی، ته‌مویلی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان پێكدێت، بریتی بوه له 46.3 تریلیۆن دینار.
كۆی خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا:
كۆی گشتی خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له موچه، خه‌رجییه‌كانی نه‌وت، به‌كارخستن، وه‌به‌رهێنان و كرێی وێستگه‌كانی كاره‌با هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی به‌شێك له قه‌رزه‌كان پێكدێت، بریتی بوه له 49 ترلیۆن و 800 ملیار دینار.
سه‌باره‌ت به تێكڕای داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی 55%ـی ئه‌و داهاته بۆ خه‌رجی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، كۆگاكردن و گواستنه‌وه خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی 45%ـیشی وه‌ك داهاتی سافی گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
خه‌رجی پرۆژه‌كان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا، 840 ملیار دینار له 884 پرۆژه خه‌رجكردوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: له ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار خه‌رج كراوه.
دوه‌م: له ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار خه‌رج كراوه.
سێیه‌م: له ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار خه‌رج كراوه
خه‌رجی به‌پێی سێكته‌ر:
ڕێگه‌وبان: 392 ملیار
شاره‌وانی: 282 ملیار
كاره‌با: 25 ملیار
سایلۆ (كشتۆكاڵ) : 37 ملیار
په‌روه‌رده: 26 ملیار
نیشته‌جێبون: 25 ملیار
به‌نداو: 22 ملیار
سێكته‌ره‌كانی دیكه: 31 ملیار
سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، جگه له‌و پرۆژانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئه‌نجامی داون، زه‌مینه‌سازیشی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌رفه‌تی كار بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنێت و بۆ ئه‌وه‌ش له سێكته‌ری وه‌به‌رهێناندا مۆڵه‌تی به چه‌ندین پرۆژه داوه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه زیاتر له 120 هه‌زار هه‌لیكار به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ره‌خسێنراوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ساڵی یه‌كه‌م:
له ســـاڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌ت به 43 پڕۆژه دراوه به ســـه‌رمایه‌ی 902 ملیۆن دۆلار و له‌ســـه‌ر روبه‌ری 875 دۆنم زه‌وی له‌م سێكته‌رانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پیشه‌سازی: 12 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 357 ملیۆن دۆلار.
دوه‌م: نیشته‌جێبون: 5 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 375 ملیۆن دۆلار.
سێیه‌م: فێركردن: 7 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 44 ملیۆن دۆلار.
چواره‌م: گه‌شتیاری: 6 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 30 ملیۆن دۆلار.
پێنجه‌م: وه‌رزشی: 3 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 30 ملیۆن دۆلار.
شه‌شه‌م: بازرگانی: 6 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 43 ملیۆن دۆلار.
حه‌وته‌م: ته‌ندروستی: 3 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 20 ملیۆن دۆلار.
هه‌شته‌م: كشتوكاڵ: 1 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 3 ملیۆن دۆلار.
ساڵی دوه‌م:
له ساڵی دوه‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی به 87 پرۆژه داوه به سه‌رمایه‌ی 7 ملیار و 304 ملیۆن دۆلار و له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 7075 دۆنم زه‌وی له‌م سێكته‌رانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پیشه‌سازی: 29 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 1 ملیار و 130 ملیۆن دۆلار.
دوه‌م: نیشته‌جێبون: 4 پرۆژه به سه‌رمایه‌ی 430 ملیۆن دۆلار.
سێیه‌م: فێركردن: 5 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 26 ملیۆن دۆلار
چواره‌م: گه‌شتیاری: 15 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 5 ملیار و 60 ملیۆن دۆلار.
پێنجه‌م: وه‌رزشی: یه‌ك پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 2 ملیۆن دۆلار
شه‌شه‌م: بازرگانی: 19 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 309 ملیۆن دۆلار.
حه‌وته‌م: ته‌ندروستی: 6 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 53 ملیۆن دۆلار.
هه‌شته‌م: كشتوكاڵ: 5 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 227 ملیۆن دۆلار.
نۆیه‌م: هونه‌ری: یه‌ك پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن دۆلار.
ده‌یه‌م: خزمه‌تگوزاری: 2 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 58 ملیۆن دۆلار.
ساڵی سێه‌م:
له ساڵی سێیه‌مدا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مۆڵه‌ت به 64 پڕۆژه دراوه به سه‌رمایه‌ی 2 ملیار و 945 ملیۆن و له‌سه‌ر روبه‌ڕی 2221 دۆنم زه‌وی له‌م سێكته‌رانه‌ی خواره‌وه:
پیشه‌سازی: 14 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 204 ملیۆن دۆلار.
نیشته‌جێبون: 3 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 248 ملیۆن دۆلار
. فێركردن: 7 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 38 ملیۆن دۆلار.
گه‌شتیاری: 8 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 2 ملیار و 34 ملیۆن دۆلار.
وه‌رزشی: 3 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 7 ملیۆن دۆلار.
بازرگانی: 22 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 243 ملیۆن دۆلار
ته‌ندروستی: 3 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن دۆلار.
كشتوكاڵ: 2 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 133 ملیۆن دۆلار.
بانكه‌كان: 2 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن دۆلار
كۆی گشتیی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنراو له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا له سێكته‌ری وه‌به‌رهێنان 11.15 ملیار دۆلار بوه.