خەندان-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 8ی ئەم مانگە دۆخی ته‌ندروستی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوری تێكچوە، بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشتوە.
سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2022/9/8، دۆخی ته‌ندروستی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوری تێكچو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا.
ناوبراو به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتوە
ئەوەش هاتوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2022/9/11، ناوبراو به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتوە. لێرەوە سوپاسی ئه‌و کەسانە ده‌كه‌ن كه له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی وه‌زیریان كرد و به‌ته‌له‌فۆن هه‌واڵیان پرسیوه.
له ئێستادا له ته‌ندروستییه‌كی باشدایە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ئاوات جه‌ناب نوری جێگیره و له ته‌ندروستییه‌كی باشدایە.