هەژمارنەکردنی زمانی کوردی لەقۆناغی 12 ئامادەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە

07:45 - 11/09/2022

3263جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کۆبوەوە و رایگەیاند، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی هەژمارنەکردنی زمانی کوردی لەقۆناغی  12 ئامادەیی و دەستکردن بە جێگیرکردنی شێوەزاری ھەورامی لەناو پڕۆگرامی خوێندندا لەناوچە ھەورامی نشینەکاندا، دو لیژنەیان پێکهێناوە کار بۆ جێبەجێکردنی هەردو راسپاردەکە دەکەن.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (11ی ئه‌یلول)، سه‌رپه‌رشتیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ به‌شداری به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كرد.

به‌دواداچون له‌ باره‌ی ژماره‌یه‌ك پێشنیاز كران و پێشوه‌چونی كاره‌كانیان هه‌ڵسه‌نگێندرا
ئەوەش هاتوە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌دواداچون له‌ باره‌ی ژماره‌یه‌ك پێشنیاز كران و پێشوه‌چونی كاره‌كانیان هه‌ڵسه‌نگێندرا، لەوانەش جێگیرکردنی شێوەزاری ھەورامی لەناو پڕۆگرامی خوێندندا لەناوچە ھەورامی نشینەکاندا و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ھەژمار نەکردنی زمانی کوردی لەقۆناغی  12 دوازدەی ئامادەیی.
 بڕیاری پێکهێنانی لیژنەو بەدواچونی کارەکان درا
ئەوەش هاتوە، هەروەها بەدواداچون کرا بۆ گەڕاندنەوەی بەڵگەنامە و دەستنوسە کوردییه‌کان لەبەغداوه‌ بۆ ھەرێمی کوردستان، پاش گفتوگۆی ئامادەبوانیش، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەو بەدواچونی کارەکان درا.