لێدوانی گه‌وره‌ به‌رپرسان و سه‌رۆكانی جیهان بۆ مه‌رگی شاژنی بریتانیا

09:34 - 09/09/2022

2884جار خوێندراوەتەوە

شاژنه‌ ئیلیزابێسی دوه‌م، شاژنی بریتانیا

خه‌ندان-

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پزیشكانی شاهانه‌ی بریتانیاوه‌ ناجێگیری ته‌ندروستی شاژنه‌ ئیلیزابێسی دوه‌م، شاژنی بریتانیا راگه‌یه‌ندرا، ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ به‌ره‌و كۆشكی پاڵمۆڕاڵ له‌ سكۆتلاند به‌ڕێكه‌وتن و پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌لایه‌ن خێزانی شاهانه‌وه‌ كۆچی دوایی شاژنه‌ ئیلیزابێس له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا راگه‌یه‌ندرا، ئەمەش هه‌وڵێك بو كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی سه‌رۆك، رابه‌ران، هاوڵاتیانی بریتانیا و جیهان دروستكرد.

هەروەها، مردنی شاژنی بریتانیا شاژاده‌ چارلس-ی وه‌ك پادشای بریتانیا و رابه‌رایه‌تی كردنی خێزانی شاهانه‌ به‌دوادا هێنا و ته‌واوی سه‌رۆك و ناودارانی جیهانیش پاڵپشتی، هاوخه‌می و هاوسۆزیان بۆ خێزانی شاهانه‌ و خودی شاژنه‌ ئیلیزابێس ده‌ربڕی.

 

لێدوانی سه‌رۆك و ناودارانی جیهانیش به‌م شێوه‌یه‌ بو:

 

یه‌كه‌م: ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: "له‌ماوه‌ی رابه‌رایه‌تی كردنی بریتانیای مه‌زن و گۆڕانكاری، یه‌كێكبو له‌ نمونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستێكی باڵای هه‌بو له‌ كۆتایهێنان به‌ داگیركارییه‌كانی بریتانیای مه‌زن له‌ ئه‌فریقا و ئاسیا و پێكهێنانی ده‌سته‌ی وڵاتانی هاوسود ( Commonwealth realm) و ناوی تا هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ مێژودا به‌ جوانی ده‌مێنێته‌وه‌ و یه‌كێك بو له‌ هاوڕێیه‌ زۆر باشه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كرتوه‌كان و جیهان".

دوه‌م: جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا: "سه‌ره‌ڕای ئاڵنگاری و كێشمه‌كێشمه‌كانی جیهان یه‌كێك بو له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئارامگرتن و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌ نا هه‌مواره‌كان و نمونه‌ی باڵای گۆڕانكارییه‌ و ناوی ئه‌و له‌ ئاسمانی ته‌واوی مێژوی بریتانیا جیهاندا به‌ دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌".

سێیه‌م: ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا: "به‌ شانازییه‌وه‌ چێژم له‌ خۆشه‌ویستی و رێزی بێپیانی جیهان ده‌گرت له‌ رابه‌رایه‌تی كردنی شاژنه‌ ئیلیزابێس، هیوادارم ئێوه‌ی خێزانی شاهانه‌ و هاولاتیانی بریتانیا سه‌بر له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ نا هه‌مواره‌ بگرن و هاوبه‌شی خه‌م و ئازارتانین".

چواره‌مسه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق: "هاوخه‌می خۆمان بۆ ته‌واوی  ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ و هاوڵاتیانی بریتانیا دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌یمشه‌ وه‌ك نمونه‌یه‌كی باڵا و دوباره‌ نه‌بو له‌ مێژودا ناوی ده‌نوسرێته‌وه‌".

پێنجه‌منێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: "زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی خاوەنشکۆ شاژنە ئیلیزابێزی دوەم، لەمکاتە سەختەدا بیرمان لای خێزانی شاهانە و خەڵکی شانشینی بریتانیایە و نزایان بۆ دەکەین".

شه‌شه‌م: نارێندرا مۆودی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان: "یادش شاژنه‌ ئیلیزابێسی دوه‌م هه‌میشه‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا ناوی ده‌مێنێته‌وه‌، یه‌كێك بو له‌ نمونه‌ باڵاكان بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی خێزانی شاهانه‌ و ته‌واوی نیشتیمانه‌كه‌ی، هاوبه‌شی خه‌م و ئازاری خێزانی شاهانه‌ و ته‌واوی هاوڵاتیانی بریتانیاین له‌م چركه‌ساته‌ تاریكه‌دا".

حه‌وته‌م، جه‌ستن ترودۆو، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا: "یه‌كێكبو له‌ نمونه‌ی باڵا بۆ دانای و میهره‌بانی له‌ ژیانی ئێمه‌دا و خزمه‌ت و هاوكارییه‌كانی بۆ كه‌نه‌دا تا پێنوسی مێژو ده‌وه‌ستێت له‌ نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی كه‌نه‌دادا ده‌نوسرێته‌وه‌".

هه‌شته‌م: جسێندا ئاڕدرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند: "ده‌زانم له‌ جێگای ته‌واوی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان هاوخه‌می و هاوبه‌شی ئازاری له‌ ده‌ستدانی شاژنه‌ ئیلیزابێس بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ ده‌رده‌بڕم، بۆ ئێمه‌ ئه‌و وه‌ك رێنیشانده‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی رێزلێنراو وابو و بۆ ئه‌وانیش دایك و دایه‌ گه‌وره‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كار بو".

نۆیه‌م: ئێنسنی ئه‌ڵبه‌نیز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا: "ته‌واوی وڵاته‌كه‌مان هاوبه‌شی خه‌می هاوڵاتیانی بریتانیا و ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی بریتانیایه‌، چونكه‌ به‌ باشی درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌سێكیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ نمونه‌یه‌كی باڵابوه‌ بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك".

ده‌یه‌م: باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا: "شانازی ده‌كه‌ین و به‌به‌خت بوین كه‌ توانیمان له‌ نزیكه‌وه‌ یه‌كدی بناسین، شاژن بابه‌تێكی گرنگ بو بۆ ئێمه‌ و به‌ خۆشه‌ویستی و هێز و میهره‌بانی ئه‌وه‌وه‌ بارودۆخی ناهه‌مواری زۆر تێپه‌ڕبون، هاوبه‌شی خه‌می ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ و هاوڵاتیانی برتانیاین".

یازده‌یه‌م: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا: "شاژنه‌ ئیلیزابێس وه‌ك نمونه‌ی میهره‌بانی و دانایی و ئازادی له‌ ته‌واوی زه‌ینی هه‌ر تاكێكی بریتانیادا ده‌مێنێته‌وه‌، رابه‌رایه‌تیكردن و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و جیهان به‌ به‌هێزی ده‌هێڵێته‌وه‌".

دوازده‌یه‌م: ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لێن، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا: "خه‌مێكی گه‌وره‌ بو كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی شاژنه‌ ئیلیزابێسی دوه‌م، شاژنی بریتانیام پێڕاگه‌یه‌ندرا، یه‌كێك بو له‌ رابه‌ره‌ زۆر كاریگه‌ره‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ته‌واوی جهانه‌وه‌ رێزێكی زۆری لێده‌گیرا، هابه‌شی خه‌م و ئازاری له‌ده‌ستدانی بۆ خێزانی شاهانه‌ و ته‌واوی هاوڵاتیانی بریتانیا دوپات ده‌كه‌مه‌وه‌".

سیازده‌یه‌م: چاڕڵس میشێڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا: "هه‌رگیز گومانی له‌و نازانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك رابه‌ر و سه‌رۆك و خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست نه‌كرد و یه‌كێك بو له‌ گۆڕان ویسته‌كانی سه‌ده‌ی نوێ بۆ ته‌واوی جیهان و بریتانیا".

چوارده‌یه‌م: وێڵم ئه‌ڵێكزێنده‌ر، پادشای هۆڵندا: "رۆڵ و كاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی شاژنه‌ ئیلیزابێس بۆ مێژو و بۆ نه‌وه‌كانیشمان وه‌یاد ده‌هێنینه‌وه‌، كۆبه‌ندێكی به‌هێز به‌ بریتانیای مه‌زنه‌وه‌ ده‌مانبه‌ستێته‌وه‌ و هاوخه‌می خێزانی شاهانه‌ و هاوڵاتیانی بریتانیاین".

پازده‌یه‌م: ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا: "هاوبه‌شی خه‌می له‌ده‌ستدانی شاژنه‌ ئیلیزابێسین، یه‌كێك بو له‌ نمونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رۆڵی تایبه‌تی له‌ گۆڕانكاری و نوێگه‌ری سه‌رده‌میانه‌دا گێڕا، یه‌كێك بو له‌و كه‌سانی كه‌ نمونه‌ی باڵای ده‌یان كه‌س بو له‌ ئه‌ڵمانیا و له‌لایه‌ن ته‌واوی جیهانه‌وه‌ له‌یاد ناكرێت و بریكردنی ئازارێكی زۆر جێده‌هێڵێت".

شازده‌یه‌م: ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا، "شاژنه‌ ئیلیزابێس یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نمونه‌ی باڵای خزمه‌تكردن به‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان بو له‌ ماوه‌ی 70 ساڵدا وه‌ك شاژنی بریتانیا، ئێمه‌ لێره‌ وه‌ك هاوڕێ و دۆستێكی ئازیزی فه‌ڕه‌نسییه‌كان ناسیومانه‌وه‌ و هه‌میشه‌ش له‌ مێژودا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌".

حه‌ڤده‌یه‌م: ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا: "خه‌مبارییه‌كی زۆر دایگرتین كاتێك هه‌واڵی كۆچی دوایی شاژنه‌ ئیلیزابێسمان پێگه‌یشت، هاوخه‌م و پێزانینی ئازاره‌كان بۆ خێزانی شاهانه‌ و ته‌واوی هاوڵاتیانی بریتانیا ده‌رده‌بڕین له‌م ساته‌وه‌خته‌ تاریكه‌دا و دڵمان له‌گه‌ڵتاندا لێده‌دات".

هه‌ژده‌یه‌مپاترێك سكۆتلاند، سكرتێری گشتی ده‌سته‌ی وڵاتانی هاوسود (Commonwealth realm): "شاژن زۆر ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی خۆشده‌ویست و ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش ئه‌ویان خۆشده‌ویست، یه‌كێك بوه‌ له‌و خاوه‌ن شكۆیانه‌ كه‌ له‌ ته‌واوی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ زۆرترین گه‌شت و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی جیهان و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ی وڵاتانی هاوسود (Commonwealth realm) ئه‌نجامداوه‌ن و نمونه‌ی میهره‌بانی و دانایشی تا مێژو بنوسرێته‌وه‌ به‌ دره‌وشانه‌وه‌وه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌".

نۆزده‌یه‌م: شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین: "یه‌كێك بو له‌ یه‌كه‌مین شاژنه‌كان كه‌ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان بكات، مردنی ئازارێكی زۆره‌ بۆ هاوڵاتیان برتیانیا و هوبه‌شی خه‌می ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ و هاوڵاتیانی برتانیاین و هیوای ته‌ندروست باشیش بۆ پادشا چاڵسی سێیه‌م ده‌خوازین".

بیسته‌م: فومیۆو كیشیدا، سه‌رۆك وه‌زرانی ژاپۆن: "رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌یكانی بریتانیا و وڵاته‌كه‌مان گێڕاو یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستێكی باڵای هه‌بو له‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌كانی جیهان و مه‌رگی ئه‌و له‌ ده‌ستدانێكی گه‌وره‌یه‌ و هاو خه‌می خۆمان بۆ ته‌واوی گه‌لی بریتانیا دوپات ده‌كینه‌وه‌".

 

بیستویەکەمپاپا فرانچێسكۆو، پاپای ڤاتیكان: "به‌شێكم له‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و دایگرتون و بۆ سه‌بوری و پاڕانه‌وه‌كانیان هاوبه‌شیكارم و هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خێزان و ته‌واوی هاوڵاتیانی جیهان و بریتانیا ده‌كه‌م له‌پای خزمه‌ت و گۆڕانكارییه‌ بێوێنه‌كانی به‌رامبه‌ر جیهان و ده‌سته‌ی وڵاتانی (Commonwealth realm).