سەرۆک بەرهەم نامەیەکی دەستنوسی لە سەرۆکی چین پێگەیشت

02:45 - 08/09/2022

1436جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق، لە کۆبونەوەیەکیشدا باڵیۆزی چین نامەیەکی دەستنوسی شی جین پینگی سەرۆکی وڵاتەکەی پێگەیاند  کە پەیوەست بو بە پتەوکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات.

باڵیۆزی چین نامەیەکی دەستنووسی شی جین پینگ، سەرۆکی چینی گەیاندە سەرۆک بەرهەم

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق کرد و لە سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی چین نامەیەکی دەستنووسی شی جین پینگ، سەرۆکی چینی گەیاندە سەرۆک بەرهەم کە پەیوەست و بە پتەوکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو هێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو گەلی دۆست لە بوارە جیاجیاکاندا، لەبەرامبەریشدا سەرۆک بەرهەم سڵاو و رێزی خۆی لە رێگەی باڵیۆزی چین ئاڕاستەی سەرۆک شی جین پینگ کرد.

سەرۆک کۆمار هاوخەمی خۆی بۆ گەلی چین و قوربانیانی ومەلەرزەکەی ناوچەی سیچوان راگەیاند

هاوکات لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار هاوخەمی خۆی بۆ گەلی چین و قوربانیانی ومەلەرزەکەی ناوچەی سیچوان راگەیاند، کە بوە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربون و بێسەروشوێن بونی ژمارەیەک هاوڵاتی چین، هەروەها پرسە و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی شی جین پینگ، سەرۆکی چین و کەسوکاری قوربانیان کرد و هیوای زو چاکبونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

باس لەپەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان هەردو وڵات کرا

لە درێژەی دیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان هەردو وڵات کرا و دوپاتکرایەوە لەگرنگی فراوانکردنی ئاستی هاریکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی و پەرەپێدانی هەماهەنگی کەلتوری لە نێوان هەردو وڵات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی چین پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پشتگیری لە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و پتەوکردنی هاوکارییە دو قۆڵییەکانی نێوان هەردولا دوپاتکردەوە.

نیشانەکردن

بەرهەم ساڵح