سەرۆک بەرهەم پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا دەکات

09:17 - 07/09/2022

1589جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی نامەیەک ئاڕاستەی لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا دەکات رایدەگەیەنێت، هیوادارە لەم قۆناغەدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات زیاتر بەرەوپێش بچن و کاری هاوبەشی زیاتر لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا ئەنجام بدرێن.

سەرۆک بەرهەم پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا کرد 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی ئەیلولی 2022 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە پۆستەکەیدا.

ئاستی هەماهەنگی هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا بەرزبکرێتەوە 

ئەوەش هاتوە، لە پەیامەکەیدا سەرۆک بەرهەم پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و ئاماژەیکرد بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دۆست و پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا.

کاری هاوبەش لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش گرنگە 

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا ئومێدەوارە کە هەماهەنگی دو لایەنە بەردەوامی هەبێت بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردو وڵات و گەلی دۆست بکات، هەروەها جەخت دەکاتەوە لە گرنگی بەهێزکردنی کاری هاوبەش لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.