خه‌ندان-
كۆمپانیای ئاپڵ له ئێڤێنتێكی تایبه‌تدا كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاند، كاتژمێری زیره‌كی Apple Watch Series 8 به‌چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێوه به‌رهه‌مهێناوه و به‌تایبه‌ت له‌و ڕوهی کە دژ به خۆڵ، ئاوه و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها، نرخه‌كه‌ی له 399 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و 16ی ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێت.
كۆمپانیای ئاپڵ رایگه‌یاند، به به‌ره‌و پێشبردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه‌یان ده‌سپێشخه‌ری و په‌ره‌پێدانیان بۆ بهرهههمهكیانی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه‌یان كردوه به تایبه‌ت له Apple Watch Series 8 و Apple Watch 8 ultra به‌تایبه‌ت له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانیدا.
دژ به خۆڵ و ئاوه و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، Apple Watch Series 8 ئاسانكارییه‌كی زۆری بۆ ژیانی هاوڵاتیان كردوه و شێوه و چۆنیه‌تی دیزاینیكردنی به‌شێوه‌یه‌كی سهرجڕاكێش رێگه به به‌كارهێنانی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر سود له‌م كاتژمێره زیره‌كه وه‌ربگرن كه به‌شێوه‌كی سه‌رنجڕاكێش دژ به خۆڵ و ئاوه و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكه‌وه له‌كاتی توشبون به روداوێك پاش 10 چركه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی زانییارییهكهسییهكانی تایبه‌ت به جوڵه و وه‌رزش و رۆشتی رۆژانه زیدكردوه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی Apple Watch Series 8 ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكه‌وه له‌كاتی توشبون به روداوێك پاش 10 چركه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات.
له 16 ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێت
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كێشه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی بارگه‌ی كاتژمێر و مۆبایله‌كان هه‌یه په‌ره‌پێدانی له‌م كاتژمێهدا كردوه و تا 36 اتژمێر پێویستی به بارگاوی كردن نییه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش به چوار ره‌نگی سه‌ره‌كیش به‌رده‌سته و به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزشكاران به‌رده‌سته و نرخه‌كه‌ی له نێوان 399 دۆلار بۆ 499 دۆلاردایه، ئه‌گه‌ر GPS له‌گه‌ڵدا ئهكتڤبێت و له 16 ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێت.