دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی ئه‌ندامێتی هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌ په‌رله‌مان بڕیاریدا

02:59 - 05/09/2022

14279جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سۆزان مه‌نسور، وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌ندامێتی هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، "ئەنجامەكان نە قابیلی تانە لێدانە و نە ڕەتدەكرێتەوە".

سۆزان مه‌نسور ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "لە بەرواری 4ی (ته‌موز/7)ی 2022، دادگایی فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەر بە كۆمیسۆن، دوابڕیاری خۆیدا و هه‌رێم كه‌ماڵ ئاغا وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌".

ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە کە گوایە ئێمە سكاڵامان دۆڕاندبێت
هاوكات نوسینگەی راگەیاندنی هەرێم كەمال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، رایگه‌یاندوه‌، "ئەو هەواڵانەی لە هەندێك سایت و كەناڵەكان بڵاو كراوەتەوە سەبارەت بە سكاڵاكەمان لە كاتی هەڵبژاردن كە گوایە ئێمە ئەو سكاڵایەمان دۆراندبێت، بۆیە ئێمە بەهەمو لایەك رادەگەیه‌نین كە ئەم هەواڵە دورە لەراستی".
 ئەنجامەكان نە قابیلی تانە لێدانە و نە ڕەتدەكرێتەوە
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لە بەرواری 4ی (ته‌موز/7)ی 2022 دادگایی فیدراڵی و دەستەی دادوەری سەر بە كۆمیسۆن دوا بڕیاری خۆیدا كە ئەنجامەكان نە قابیلی تانە لێدانە و نە ڕەت دەكرێتەوە، بۆیە ئەم هەواڵانەی كە  بەشێك لە راگەیاندنەكان بڵاوی دەكەنەوە بۆ جەواشەكردن و گەرم كردنی بازاری میدیای خۆیانە".

نیشانەکردن

یەکێتی پارتی