ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌رگریان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ئۆكرانیا كرد

04:45 - 31/08/2022

5607جار خوێندراوەتەوە

تانکێکی ئۆکرانیا

خه‌ندان-

پاش ئه‌وه‌ی له‌ 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ ئۆكرانیا روبه‌ڕوی ئاڵه‌نگارییه‌كی نوێ بوه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ له‌ ژێر ناوی ئۆپراسیۆنه‌كانی "پارێزگاریكردن له‌ ناوچه‌كانی دۆنباس" روسیا هێرشێكی برفراوانی كرده‌ سه‌رۆ ئۆكرانیا و به‌شێكی جیهانیش پاش تێپه‌ڕبونی چه‌ندین رۆژ بڕیاریاند به‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی پاڵپشتی بۆ ئۆكرانیا دوپاتبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی شیكرای تۆڕی هه‌واڵی BBC، زۆرترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هاوكارییان پێشكه‌ش بۆ ئۆكرانیا كردوه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌مریكا، بریتاینا، پۆڵندا، ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و كۆماری چیك به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی  ده‌سپێشخه‌ری و هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان ره‌وانه‌ی كیێڤ كرد.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا 3ی (ئاب/8)ی 2022، ئه‌مریكا به‌ بڕی 25 ملیار دۆلار، بریتانیا به‌ بڕی 4 ملیار و 30 هه‌زار دۆلار، پۆڵندا، ئه‌ڵمانی و كه‌نه‌دا به‌بڕی ملیارێك و 927 هه‌زار دۆلار هاوكارییان پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا و ژێرخانی ئابوری و گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی به‌و وڵاته‌ پێشكه‌شكردوه‌.

هێزه‌كانی ئۆكرایا له‌ڕوی موشه‌كهاوێژ و موشه‌كی (هاژه‌ك) دورمه‌وداوه‌ پێویستییه‌كی زۆری به‌و سیستمانه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كان و هێرشی پێچه‌وانه‌، تا ئێستاش به‌ ده‌سان سیستمی موشه‌كی دورمه‌ودا ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كراوه‌ و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیستمی موشه‌كی دورمه‌ودایان ره‌وانه‌ی كیێڤ كردوه‌ و به‌رپرسانی ئۆكرانیاش ده‌لێن، كه‌ ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و موشه‌كه‌ دورمه‌ودایانه‌ ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێت.

یه‌كێك له‌ سیتمه‌ دورمه‌وداكان بریتییه‌ له‌ موشه‌كهاوێژی (هاژه‌ك) هێمراسی ئه‌مریكی كه‌ تا دوری 80 كیلۆمه‌تر و به‌خێرایی 85 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌توانێت ئامانجه‌كانی به‌ئاسنی بپێكیت و یه‌كێكیشه‌ له‌ سیسته‌مه‌ ورد پێكه‌ په‌ره‌پێدراوه‌كانی ئه‌مریكا و كێشیه‌ هه‌ریه‌كێك له‌م سیستمه‌ نزیكه‌ی 16 تۆن ده‌بێت، به‌پێی وته‌ی وڵاتانی رۆژئاوابێت هێزه‌كانی ئۆكرانیا هێشتا چه‌كی دورمه‌ودایان پێنه‌گه‌یشتوه‌ و ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێیان گه‌یشتوه‌ ته‌نها چه‌كێكی هاوشانی چه‌كه‌كانی روسیان.



به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی BBC، ئه‌و چه‌كانی له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه‌ به‌كارهێنراوه‌ و په‌ره‌پێدراو و دروستكراوی وڵاتانی رۆژئاوای بریتییه‌ له‌ (Himras) كه‌ دوری هه‌ر موشه‌كێكی (80) كیلۆمه‌تره‌، (MLRS) كه‌ دوریی هه‌ر موشه‌كێكی  (80) كیلۆمه‌تر و (howitzer-M777)ی 40 كیلۆمه‌تری كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ په‌ره‌یپێدراوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی روسیا سیستمی موشه‌كی (Smerch)ی 70 كیلۆمه‌تری و (Giantsint-B howitzer)ی 40 كیلۆمه‌تری و (howitzer-D 30)ی 22 كیلۆمه‌ترییان له‌ هێرشه‌كانی دژ به‌ ئۆكرانیا به‌كارهێناوه‌.



BBC باسی له‌وه‌شكردوه‌، كه‌ له‌ ده‌ستپێكی مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا، ئوسترالیا و كه‌نه‌دا ده‌ستیان به‌ناردنی تۆپهاوێژی ماودا مامناوه‌ند له‌ جۆری howitzer-M 777، بۆ ئۆكرانیا كرد و زیاتر له‌ 100 تۆپهاوێژ و 300 هه‌زار تۆپی تایبه‌تیان به‌و موشه‌كانه‌ ره‌وانه‌ی كیێڤ كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆپهاوێژه‌ پێویستنی به‌ كاتێكی زۆرتر هه‌بو له‌ پێناو ئه‌وه‌ی تۆپ بۆ ته‌قاندنی ئاماده‌بكرێت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه‌ ئه‌و تۆپهاوێژه‌یان بۆ تۆپهاوێژه‌كانی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌ڵه‌سی (ناتۆ) گۆڕی كه‌ تۆپهاوێژی 155 ملیمه‌تری بو.



هه‌روه‌ها، له‌باره‌ی سیستمی دیكه‌وه‌ وه‌ك دژه‌ تانكه‌كان، هێزه‌كانی ئۆكرانیا نه‌وه‌ی نوێی دژه‌ تانكه‌كانیان پێگه‌یشت كه‌ به‌ (Nlaw) ناسراوه‌ و له‌لایه‌ن به‌رگری سویده‌وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی دژه‌ تانكه‌كان شوێنكه‌وته‌ی ئامانجه‌ و دوری 22 بۆ 800 مه‌تر به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی ده‌ڕوات و كێشه‌كه‌ی 12 كیلۆگرامه‌ و ته‌نها یه‌ك رۆژی پێویسته‌ بۆ راهێنان و به‌كارهێنانی، به‌پێی به‌رگری كیێڤیش بێت به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م نه‌وه‌ نوێیه‌ی دژه‌ تانكه‌كان توانیویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا زیانی زۆر به‌ هێزه‌كانی روسیا و تانكه‌كانی بگه‌یه‌نن.



BBC ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هێزه‌كانی ئۆكرنیا له‌لایه‌ن پۆڵه‌ندا و كۆماری چیكه‌وه‌ تانكیان له‌ جۆری T-72s، به‌ خێرایی 60 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، دوری هه‌ڵدانی تۆپه‌كه‌ی بۆ زیاتر له‌ 4 كیلۆمه‌تر پێگه‌یشتوه‌ و تا ئێستاش 230 تانك بۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا گواستراونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌و تانكه‌ په‌ره‌ پێدراوانه‌ی له‌لایه‌ن بریتانیاوه‌ پێن دراوه‌.



له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ درۆون (فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان)ی له‌ جۆری ( Bayraktar TB2) پێگه‌یشت كه‌ تا حه‌وت هه‌زار و 600 مه‌تر به‌رزده‌بێته‌وه‌، تا دوری 300 كیلۆمه‌تر تاوانای فڕینی هه‌یه‌ و ده‌توانێت به‌ خێرایی 220 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بفڕێت و هه‌ڵگری بۆمبی لێزه‌رییه‌ كه‌ شوێنكه‌وته‌ی ئامانجه‌كه‌یه‌تی و هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان بۆ له‌ناوبردنی تانك و ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌كانی روسیا سودێكی به‌رچاوی لێوه‌ربگرن و بیكه‌نه‌ هۆیه‌كی كاریگه‌ر له‌ هێرشه‌ پێچه‌وانه‌كانیان دژ به‌ سوپای مۆسكۆ.



ده‌رباره‌ی سیستمی دژه‌ ئاسمانیش راپۆرته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی BBC، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی ناردنی سیستتمی دژه‌ ئاسمانی NASAMSی ئه‌مریكیوه‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان ئاسمانی به‌شێك له‌ وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵبكه‌ن، پاشان له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ سیستمی دژه‌ ئاسمانی S-300 بۆ ره‌وانه‌كرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سلۆڤاكیاوه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ تا دوریی 200 كیلۆمه‌تر توانای شوێنكه‌وته‌ی ئامانجه‌كه‌ی هه‌یه‌ و كێشی هه‌رموشه‌كێكی زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 140 كیلۆگرامه‌ و تا مه‌ودای 90 كیلۆمه‌تر ده‌كرێت ئامانجه‌كه‌ی به‌ئاسانی و به‌ وردی بپێكێت.