هەواڵی ئەمڕۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و گفتوگۆ بوین

06:37 - 30/08/2022

2308جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە تسوى وى، باڵیۆزى كۆمارى چین لە عێراق و رایگه‌یاند، لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆبون، هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەیان داوە و كاریان بۆ یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردوە، ئەركی هەمولایەكە هەوڵەكان لەپێناو ئاشتی، سەقامگیری و بونیادنانی وڵات چڕبكەنەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئه‌مڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏‎پێشوازیكرد له‌ تسوى وى، باڵیۆزى كۆمارى چین لە عێراق، لە دیدارێكدا كە ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبون، دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی ئابوری و كلتوری تاوتوێكران.
No description available.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ‏‎لە دیدارەكەدا جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەكان كرایەوە، هەردولا هاوڕابون كە دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە لەپێناو بونیادنانی داهاتویەكی سەقامگیر، لەسەر ئاستی هەرێمیش فراوانكردنی پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەرێم و چین بە گرنگ وەسفكرا كە سەرۆك مام جەلال بناغەدانەر و گەشەپێدەری بوە.

 لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ بوین
‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی لەبارەی روداوەكانی ئەم دواییەی عێراق رونكردنەوە و وتی، "ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ بوین، هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەمان داوە و كارمان بۆ یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردوە، ئەركی هەمولایەكە هەوڵەكان لەپێناو ئاشتی، سەقامگیری و بونیادنانی وڵات چڕبكەنەوە".
No description available.
‏‎لەبەرامبەردا تسوى وى، باڵیۆزى كۆمارى چین پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد وەك سەرۆكی یەكێتی و وتی، "بەگرنگییەوە لە رۆڵ و پێگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڕوانین و دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ لە رابردودا سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە یەكێتی پارێزەر و درێژەپێدەری سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلالە".

نیشانەکردن

بافل تاڵەبانى چین