خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر پێگه‌یشت و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرا و جه‌خت له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست كرایه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 29ی ئابی 2022 په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر پێگه‌یشت.
سه‌ركردایه‌تی میسر به‌بایه‌خه‌وه به‌دواداچون بۆ پێشكه‌وتنه‌كانی عێراق ده‌كات
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا عه‌بدولفه‌تاح سیسی رایگه‌یاند، "سه‌ركردایه‌تی میسر به‌بایه‌خه‌وه به‌دواداچون بۆ پێشكه‌وتنه‌كانی عێراق ده‌كات به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌ی كه هه‌ردو وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه"، هه‌روه‌ها پشتیوانی میسری بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی گه‌لی عێراق دوپاتكرده‌وه.
سه‌رۆكی میسر به‌گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه مێژویه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆست كرد
سه‌رۆكی میسر به‌گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه مێژویه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆست كرد و هیوای خواست قه‌یرانی سیاسی به رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتیگه‌یشتن تێپه‌ڕێندرێت به ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی عێراق.
سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردو وڵات
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆك به‌رهه‌م سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆك سیسی ده‌ربڕی و ئاماژه‌شیكرد به‌هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له دیالۆگ و لێكنزیكبونه‌وه رو له‌چاره‌سه‌ر، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان روه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.