هەواڵی ئەمڕۆ

پێنج باشترین لاپتۆپه‌كان بۆ ساڵی 2022 ده‌ستنیشانكران

08:57 - 27/08/2022

5828جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

هه‌ڵبژاردنه‌كانی لاپتۆپه‌كان به‌پێی پێویستی و شێوازی كاركردن و پرۆسێسینیان پێویستی به‌ ئه‌زمونێكی باش هه‌یه‌ و به‌ لیستێك پێنج له‌ باشترین لاپتۆپه‌كان به‌پێی شێوازی كاركردن، نرخ و تایبه‌تمه‌ندی ده‌ستنیشانكران.

تۆڕی هه‌واڵی  Cnet، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی كۆمپیوته‌رێكی نوێ له‌ جۆری (لاپتۆپ) و شێوازی كاركردن و ئاستی به‌رز له‌ پرۆسێسینی، كارێكی ئاسایی نییه‌ و له‌م لیسته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار ئاسانی بۆ به‌كارهێنانه‌رانی لاپتۆپه‌كان ده‌كرێت تا باشتری هه‌ڵبژێرن.

 

لیسته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌یه‌:

 

یه‌كه‌م: Apple MacBook Air M2، یه‌كێكه‌ له‌ باشتری لاپتۆپه‌كان كه‌ دروستكراوی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌ و به‌ شاشه‌ی 13.6 ئینچ به‌ 13.3 ئینچ و خێراترین چیپ له‌ جۆری m2، به‌ یه‌كێك له‌ لاپتۆپه‌گرنگه‌كانی ساڵ و به‌ هه‌زار و 199 دۆلار و به‌ رامی 8GB و  بارگه‌ی 512GB SSD به‌یه‌كێك له‌ باشترییه‌نه‌كان داده‌نرێت.


 

دوه‌م: Acer Swift 3، ئه‌م لاپتۆپه‌ 14 ئینچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شاشه‌یه‌كی باشترت ده‌دات به‌ به‌راورد به‌و لاپتۆپانه‌ی كه‌ شاشه‌كانیان 13 ئینچه‌، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر خوێندنه‌وه‌ی شوێن په‌نجه‌ (fingerprint) و USB Type-C شوێنی HDMI  و نه‌وه‌ی 12ی Core i، به‌ بڕی 600 دۆلار به‌ یه‌كێك له‌ باشترینه‌كان داده‌نرێت.


 

سێیه‌م: Dell XPS 13،  به‌هۆی بونی قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌ به‌یه‌كێك له‌ باشترینه‌كان داده‌نرێت، كۆمپانیای Dell له‌ دروستكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاری له‌سه‌ر بچوككردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ و زیادكردنی سایزی شاشه‌كه‌ی زیادكردوه‌، هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی 11ی Core i له‌سه‌ره‌ و ده‌كرێن نرخه‌كه‌ی له‌ هه‌زار و 300 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.


 

چواره‌م: HP Pavilion Aero 13، به‌هۆی په‌ره‌پێدان به‌شاشه‌كه‌ی كه‌ رێگری له‌ ته‌واوی تیشكه‌ زیان به‌خشه‌كان و پاراستنی چاوه‌كان له‌كاتی به‌كارهێنانیدا به‌یه‌كێك له‌ باشترینه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، كێشی ئه‌م لاپتۆپه‌ ته‌نها 0.94 كیلۆگرامه‌ و گرافیك رامی 16GB 3200MHz (onboard)، به‌ بارگه‌ی 512GB PCIe SSD و بونی Windows 10 Home (21H1) له‌سه‌ری و به‌نرخی 880 دۆلار به‌رده‌سته‌.


 

پێنجه‌م: Lenovo Yoga 7i (14-inch)، به‌ یه‌كێك له‌ باشترینه‌كان داده‌نرێت به‌ایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن و كاری نێو ئۆفیسدا به‌كاری بهێنن، هه‌روه‌ها په‌ره‌ به‌ ته‌چسكرینه‌كه‌ی دراوه‌ و به‌ بڕی 760 دۆلار به‌رده‌سته‌.

 

بەپەلە