خه‌ندان-
نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران لە یۆنان رایگه‌یاند، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دوێنێ رزگاركران ژماره‌یان 69 كه‌سه، كه 61 كه‌سیان ئێرانین و له ئێستادا له كۆگایه‌كدا دانراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و دواتر یان ده‌نێردرێنه كامپی داخراو یان كامپی ئازاد له وڵاته‌كه‌دا.
شێخ حسێن حه‌مه‌ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران لە یۆنان بە خەندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ناراوییه‌كانی یۆنان گیریانخواردبو ژماره‌یان 69 كه‌س بوه و ئێواره‌ی هه‌ینی سه‌رجه‌میان رزگاركران".
كۆچبه‌ره‌كان له دورگه‌یه‌ك گیریانخواردبو كه 25 میل له خواروی رۆژئاوای دورگه‌ی زاكینتۆس دوربوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆچبه‌ره‌كان له دورگه‌یه‌ك گیریانخواردبو كه 25 میل له خواروی رۆژئاوای دورگه‌ی زاكینتۆس دوربوه و سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی كاڵاماتا، كه زیاتر له دو كاتژمێر به ئۆتۆمبێل له ئه‌سیناوه دوره.
ده‌وترێت 61 كه‌سیان ئێرانین، به‌هیچ جۆرێك باسی ئه‌وه نه‌كراوه كه كوردن یاخود فارسن
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رزگاركراون، شێخ حسێن حه‌مه‌ساڵح وتی، "ده‌وترێت 61 كه‌سیان ئێرانین، به‌هیچ جۆرێك باسی ئه‌وه نه‌كراوه كه كوردن یاخود فارسن، هه‌روه‌ها دو هاوڵاتی ئه‌فغانی و شه‌ش هاوڵاتی توركیای تیایه".
ئه‌و كه‌سانه ماوه‌ی زیاتر له 24 كاتژمێر گیریانخواردبو، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی رزگاركراون و ئه‌مڕۆش هێنراونه‌ته شارۆچكه‌ی كاڵاماتا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و كه‌سانه ماوه‌ی زیاتر له 24 كاتژمێر گیریانخواردبو، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی رزگاركراون و ئه‌مڕۆش هێنراونه‌ته شارۆچكه‌ی كاڵاماتا و له‌وێش له كۆگای به‌نده‌ره‌كه‌دا دانراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت دواتر یان ده‌نێردرێته كامپی داخراو بۆ ماوه‌ی 50 رۆژ یان راسته‌وخۆ ده‌نێردرێنه كه‌مپی ئاسایی".
یه‌خته‌كه له توركیاوه به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتوه و به‌ڵام له نزیك یۆنان ماتۆڕی یه‌خته‌كه له‌كاركه‌وتوه
شێخ حسێن حه‌مه‌ساڵح وتیشی، "یه‌خته‌كه له توركیاوه به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتوه و به‌ڵام له نزیك یۆنان ماتۆڕی یه‌خته‌كه له‌كاركه‌وتوه و به‌هۆیه‌وه گیریانخواردوه، خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌سێكیان نه‌مردون و یه‌خته‌كه ئاویشی تێنه‌چوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتوه‌ته سه‌ر خه‌ت به‌هاوكاری حكومه‌تی یۆنان رزگاركراون".
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م روداوی پەککەوتنی به‌له‌می كۆچبه‌ران نیه له كه‌ناراواكانی یۆنان
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م روداوی
پەککەوتنی به‌له‌می كۆچبه‌ران نیه له كه‌ناراواكانی یۆنان، پێشتریش ده‌یان یه‌خت و به‌له‌م ژێر ئاوكه‌وتون، 10ی(ئاب/8)ی 2022ش، یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقمبو، مانگی (کانونی یەکەم/12)ی ساڵی رابردوش یه‌ختێكی دیكه به ده‌یان كۆچبه‌ره‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بون ژێرئاوكه‌وت.
رێکخراوەکانی بواری کۆچبەران رەخنە لە پۆلیسی دەریایی یۆنان دەگرن کە کەمتەرخەمن بەرامبەر کۆچبەران و لەکاتی دروستبونی روداوەکان، کە کۆچبەران پێویستییان بە هاوکاریی بەپەلە هەیە، پۆلیسی دەریایی ئەو وڵاتە بەهانایانەوە ناچێت بەوهۆیەش چەندینجار خنکانی بەکۆمەڵی کۆچبەرانی لێکەوتەوە.