هەواڵی ئەمڕۆ

دەیان گەشتی ئاسمانی بۆ پرتوگال و ئیسپانیا هەڵوەشێنرانەوە

11:47 - 26/08/2022

7988جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسانی هێڵە گەشتیارییەکان و فڕۆکەخانەکان رایانگەیاند، بەهۆی مانگرتنی کارمەند و تیمی فڕۆکەوانەکانیان زیاتر لە 180 گەشتی ئاسمانییان لە پرتوگال و ئیسپانیا هەڵوەشاندوەتەوە.

150 گەشتی ئاسمانیمان هەڵوەشاندەوە

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکانی پرتوگال ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، 150 گەشتی ئاسمانییان هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربو ئەمڕۆ و سبەی ئەنجام بدرێت، ئەویش بەهۆکاری مانگرتنی کارمەند و تیمی فڕۆکەوانەکانیان.

 رێز لە مافەکانمان لە موچە و رۆژانی پشو بگیرێت

کارمەندی فڕۆکەخانە و هێڵە گەشتیارییەکان دەڵێن، داوایانکردوە موچەکانیان زیادبکرێت تاوەکو توانای دابینکردنی پێداویستییەکانیان هەبێت، هەروەها داوا دەکەن لەڕوی پیشەییەوە هاوکاری بکرێن و رێز لە مافەکانیان لە موچە و رۆژانی پشو بگیرێت.

خۆپیشاندانەکە نابەرپرسیارانەیە

بە هەمان هۆکار لە ئیسپانیاش کارمەندان مانگرتنیان راگەیاندوە و بەوهۆکارەش دەیان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنراونەتەوە، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانیش خۆپیشاندانەکە بە "نابەرپرسیارانە" ناو دەبەن چونکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە جوڵەیەکی گەورە لە کەرتی گەشتیاری و فڕۆکەوانی دەستپێکردوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر باشتربونی ئابوری وڵات دەبێت.

نیشانەکردن

ئەوروپا