ناتۆ: ئه‌م جه‌نگه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان به‌كۆتا دێت

12:53 - 24/08/2022

1855جار خوێندراوەتەوە

جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی

خه‌ندان-

ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، تا كۆتایهێنان به‌م جه‌نگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شڵێت، "ئێمه‌ له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی ئۆكرانیا و سه‌ربه‌خۆبونی وه‌ك وڵاتێكی نێو خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری سه‌ربازی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".

جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جه‌نگی ئۆكرانیا كۆتایپێدێت جا چی ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی، ئه‌و كاره‌ش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان یه‌كاڵا ده‌بێته‌وه‌.

تاكۆتایی هاوكار و پشتی ئۆكرانیاین
وتیشی، "ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و فه‌رمی تا دوا هه‌نگاوه‌كان له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بێن".
هاوكاری سه‌ربازی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی ئۆكرانیا و سه‌ربه‌خۆبونی وه‌ك وڵاتێكی نێو خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری سه‌ربازی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".
ئه‌م جه‌نگه‌ كۆتا وێستگه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌م جه‌نگه‌ كۆتا وێستگه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ده‌بێت، پێشهاته‌كانیش په‌یوه‌ستن به‌ ئاستی به‌ێزی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا، بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوكارییه‌كانی خۆمان بۆ ئۆكرانیا دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌".