وەزیری سەدر داوای خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كات

06:02 - 23/08/2022

1864جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سایه‌تی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در "وه‌زیری سه‌در"  داوای له‌ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد "بكشێنه‌وه‌ و خێمه‌كان هه‌ڵبگرن" و راشیگه‌یاند، خۆپیشاندانی به‌رده‌م بینای په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.

محه‌مه‌د ساڵح عێراقی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقدا كەسانێك هەن كه‌ پشتیوانی چاكسازین و داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێوربونه‌وه‌یه‌كيش له‌هه‌نگاوه‌كانیشیان هه‌بێت به‌هۆی فشاره‌ سیاسییه‌كانی گه‌نده‌ڵكارانه‌وەیە.

ئەگەر خەڵکی عێراق دەیانەوێت بەردەوام بن له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ئامۆژگاریان ده‌كه‌ین لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان به‌رده‌وامی به‌ خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەگەر دۆخەکە لە دەستی من بوایه‌، هانی خۆپیشاندەرانم ده‌دا تاوه‌كو به‌رده‌وام بن بۆ هاندانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌مه‌به‌ستی لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، بەڵام سەلامەتی خۆپیشانده‌ران لە هەمو شتێک گرنگترە، ئەگەر خەڵکی عێراق دەیانەوێت بەردەوام بن له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ئامۆژگاریان ده‌كه‌ین لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان به‌رده‌وامی به‌ خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بكشێنه‌وه‌".

دروشمه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن


باسی له‌وه‌شكردوه‌، "دروشمه‌كانی (ناڕه‌زایه‌تی شەهیدانی سپایكه‌ر، خەڵکی موسڵ، گەڕانەوەی پاره‌ی تاڵانکراو، لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران، دورخستنه‌وه‌ی داواکاری گشتی، به‌جێهێنانی دەسەڵاتێكی دادوەری سەربەخۆ و بێلایەن) بپارێزن و به‌رده‌وه‌امی به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانتان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان بده‌ن"

خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران چونه‌ به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، كه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مینجاره‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش نوسینگه‌ی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ کۆماری عەرەبی میسر هێنا و گەڕایەوە بەغدا، بەمەبەستی بەدواداچونی ڕاستەوخۆ لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هێزە ئەمنییەکان لەپاراستنی دامودەزگاكانی ده‌وڵه‌ت.

نیشانەکردن

موقته‌دا سه‌در