خه‌ندان- هەڤاڵ محەمەد
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری نه‌هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دۆخی سیاسیییه‌وه، ئێستاش كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راده‌ستی وه‌زیری نه‌وت كراوه، به‌ربه‌ستی ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه بۆ هه‌رێم زیاتر ده‌بێت، ده‌شڵێت، "كارمانكردوه بۆ كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین و ره‌شید له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو هاوڵاتیانی هه‌رێمیش سود له‌و قه‌رزانه ببینن كه ئه‌و بانكانه ده‌یده‌نه هاوڵاتیان".
د. نه‌رمین مه‌عروف له‌باره‌ی چاره‌نوسی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا كه مانگانه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ندان رایگه‌یاند، "10 رۆژی پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری كۆبومه‌وه و له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه و ورده‌كارییه‌كه‌ی پرسیارم لێ‌كرد، به‌ڵام وتی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به دۆخی سیاسی هه‌رێم و به‌غداوه هه‌یه و هه‌مو مانگێك نوسراویان كردوه بۆ حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌ڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا ته‌نها دوجار ئه‌و پاره‌یه هاتوه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
كاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق په‌كخراوه، وه‌كو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌نیازن له چه‌ند رۆژی داهاتودا له شوێنێك كۆببنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا به‌دواداچون بۆ كاری حكومه‌ت له دۆخێكی بێسه‌روبه‌ردایه، كاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق په‌كخراوه، وه‌كو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌نیازن له چه‌ند رۆژی داهاتودا له شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێنه‌وه، "خۆناكرێت" كاره‌كانیان به‌وجۆره به‌رده‌وام بێت و په‌رله‌مان په‌كی بكه‌وێت.
پێشبینی ده‌كه‌م هێنده‌ی تر ئاسته‌نگی دروستبێت بۆ 200 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم و هه‌ر شایسته‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی هه‌رێم كه هه‌یه‌تی
د. نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت، "وه‌زیری دارایی عێراق ئێستا كه ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه و بیانویه‌كی زۆری هێناوه‌ته‌وه له شوێنه‌كه‌ی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت، كه له ماوه‌ی رابردودا سكاڵای له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تۆماركردوه، ته‌نانه‌ت سكاڵاكه‌یان له سه‌ری یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له دادگای فیدڕاڵی جوڵاند كه 10 ساڵ به‌ر ئێستا تۆماریان كردبو، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن یاسای نه‌وت و گاز ناده‌ستوریه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م هێنده‌ی تر ئاسته‌نگی دروستبێت بۆ 200 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم و هه‌ر شایسته‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی هه‌رێم كه هه‌یه‌تی".
ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی داهاتو عێراق بودجه‌ی نه‌بێت، پێشبینی ده‌كه‌م پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا هێنده‌ی تر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئاڵۆزبێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی داهاتو عێراق بودجه‌ی نه‌بێت و رێككه‌وتنێكی نوێ نه‌بێت له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كه‌م هێنده‌ی تر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئاڵۆزتربێت كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر راگرتنی ته‌واوه‌تی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا".
بۆ ئه‌مساڵ كه عێراق بودجه‌ی نه‌بوه تاڕاده‌یه‌ك له‌ڕوی یاساییه‌وه قانونی ئیداره‌ی مالی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی باسكردوه
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا هه‌نگاوی ئه‌وان وه‌كو نوێنه‌ری كورد له به‌غدا چی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، د. نه‌رمین مه‌عروف وتی، "بۆ ئه‌مساڵ كه عێراق بودجه‌ی نه‌بوه تاڕاده‌یه‌ك له‌ڕوی یاساییه‌وه قانونی ئیداره‌ی مالی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی باسكردوه، كه ئه‌گه‌ر ساڵێك بودجه نه‌بێت ئه‌وا ده‌كرێت حكومه‌ت به‌رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی خه‌رجییه‌كان بۆ خه‌رجی ته‌شغیلی له بودجه‌ی ساڵی رابردو به‌رده‌وام بێت، ساڵی رابردو عێراق بودجه‌ی هه‌بوه و عێراقیش پاڵپشت به‌و یاسایه ئه‌مساڵیش به‌رده‌وام بوه، به‌ڵام ئه‌و یاسایه باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه ئه‌گه‌ر له ساڵێك زیاتر بودجه نه‌بێت، بۆیه ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك شیكاری یاسایی پێویسته، ئایا بۆ ساڵی داهاتو عێراق ده‌توانێت پشت به یاسای بودجه‌ی 2021 ببه‌ستێت یان نا؟".
د. نه‌رمین مه‌عروف رونیشیكرده‌وه، "عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌ر له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی باسی له‌وه‌كرد كه ئاسته‌نگ دروست نابێت بۆ خه‌ركردنی موچه، به‌ڵام موچه كۆی هه‌مو خه‌رجییه‌كان نیه، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ ساڵی 2023 بودجه نه‌بێت و حكومه‌ت بتوانێت موچه‌ش بدات، به‌ڵام هه‌ر ئاسته‌نگه‌ی بۆ دروستده‌بێت به‌تایبه‌ت له بواری وه‌به‌رهێناندا، چونكه ئه‌و پڕۆژانه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ساڵی 2021 پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه و مه‌زه‌نده كراون، بێگومان دوای دو ساڵ پێوه‌ره‌كان ده‌گۆڕێن".
وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كاره‌كان پێیان وابوه كه پێویسته ته‌نها یه‌ك لقی بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌بێت له هه‌رێم
په‌یوه‌ست به كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له شاری سلێمانی، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق وتی، "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای بانكی هه‌رێم له سلێمانی كۆبومه‌وه و باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان كرد، ئه‌و بانكه كاتی خۆی هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كانی تاڕاده‌یه‌ك له‌ڕوی ئیداری و له‌ڕوی مه‌رجه‌كانی بون به لقی بانكی ناوه‌ندی تیادا ده‌ستبه‌ركراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌رێمی كوردستان یه‌ك حكومه‌تی هه‌یه و وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كاره‌كان پێیان وابوه كه پێویسته ته‌نها یه‌ك لقی بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا و لقه‌كه‌ش ده‌بێت له پایته‌خت بێت، بۆیه له ئێستا ته‌نها ئه‌و لقه‌ی كه له هه‌ولێر به فه‌رمی لقی بانكی ناوه‌ندی عێراقییه، به‌ڵام لقه‌كه‌ی سلێمانی سه‌ر به بانكه‌كه‌ی هه‌ولێره".
به‌هۆی پێداویستی و گرنگی ئه‌و بانكه واپێویست ده‌كات لقی بانكی ناوه‌ندی عێراقی له سلێمانی هه‌بێت
وتیشی، "به‌هۆی پێداویستی و گرنگی ئه‌و بانكه واپێویست ده‌كات لقی بانكی ناوه‌ندی عێراقی له سلێمانی هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی مه‌رجه‌كان و هه‌ندێك رێكاری یاسایی كه پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بانكه‌ی له سلێمانی هه‌یه بكرێته لقێكی فه‌رمی و تا ئێستاش گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت".
له ماوه‌ی رابردودا كارم له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی ره‌شید و رافیده‌ین كردوه له هه‌رێمی كوردستاندا
ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، "له ماوه‌ی رابردودا كارم له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی ره‌شید و رافیده‌ین كردوه له هه‌رێمی كوردستاندا، به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و بانكانه بانكی حكومه‌تی عێراقین و به‌پێی مادد0ی 110ی ده‌ستور سیاسه‌تی نه‌ختینه له عێراقدا سیاسه‌تێكی فیدڕاڵییه و به‌رپرس لێی بانكی ناوه‌نده كه‌واتا پێویست ده‌كات هه‌مو بانكه حكومییه‌كان لقیان هه‌بێت له هه‌مو شاره‌كانی عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش سودمه‌ند بێت له‌و قه‌رز و سولفانه‌ی كه بانكه‌كان ده‌یبه‌خشن".
له ئێستادا عێراق چوار لقی بانكی ناوه‌ندی هه‌یه كه له به‌سره، موسڵ، به‌غدا و هه‌ولێره
ده‌شڵێت، "له ئێستادا عێراق چوار لقی بانكی ناوه‌ندی هه‌یه كه له به‌سره، موسڵ، به‌غدا و هه‌ولێره، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانیش بكرێته لقێكی فه‌رمی ئه‌وا قوه‌تی گفتوگۆكانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و بانكی ناوه‌ندی دو نوێنه‌ری كوردی تیادا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان زیاتر ده‌پارێزێت و كارئاسانی زیاتریش بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات".