خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی زیاتر له 33 هه‌زار ده‌رچوی به‌شه پزیشكی و ته‌كنیكیه‌كان له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی فیدڕاڵی دامه‌زراندنی 33 هه‌زار و 156 ده‌رچوی به‌شه پزیشكی و ته‌كنیكییه‌كانی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌سه‌ندكردوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش پابه‌ند ده‌بێت به‌دابه‌شكردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به‌پێی پێویستی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان و رێكاری یاسایی و ئیداری و داراییان بۆ ده‌گرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردن رێكاره‌كان.
به‌شه‌كان بریتین له پزیشكی گشتیی، پزیشكی ددان، په‌رستاری، ده‌رمانسازی، كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كان ده‌گرێته‌وه
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، به‌شه‌كان بریتین له پزیشكی گشتیی، پزیشكی ددان، په‌رستاری، ده‌رمانسازی، كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كان، په‌یمانگه پزیشكییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌رچوانی په‌یمانگه و ئاماده‌ییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.

