هەواڵی ئەمڕۆ

چین به‌شداری مانۆڕی سه‌ربازی "ڤۆستۆك" ده‌كات

04:04 - 17/08/2022

1491جار خوێندراوەتەوە

سەربازانی چین

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ خۆ ئاماده‌كردندان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت به‌ره‌و مۆسكۆ ئه‌نجامبده‌ن له‌ پێناو به‌شداریكردن له‌ ئه‌نجامدانی مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش به‌ڕابه‌رایه‌تی مۆسكۆ شانبه‌شانی هیندستان، بیلاڕوس، تاجیکستان، مه‌نگۆلایا، چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌.

به‌پێی ئاژانسی Reuters، وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ به‌شداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ روسیا، هیندستان، بیلاڕوس، تاجیکستان، مه‌نگۆلایا، چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

مۆسكۆ سه‌رپه‌رشتیار و رابه‌رایه‌تی ته‌واوی ئۆپراسۆنه‌كه‌ ده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، مۆسكۆ سه‌رپه‌رشتیار و رابه‌رایه‌تی ته‌واوی ئۆپراسۆنه‌كه‌ ده‌كات و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانیان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ن له‌ پێناو ئه‌وه‌ی به‌ره‌و روسیا و شوێنی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بچن. 
ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ په‌یوه‌ندی رودا و بارودۆخی ئێستای جیهانه‌وه‌ نییه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری چیندا باسی له‌وه‌شكردوه‌، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدانی ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ په‌یوه‌ست ناكه‌ن به‌ روداوه‌كانی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی جیهانه‌وه‌ نییه‌ و ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌ی ئاست و به‌ره‌وپێشچونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئامانجداره‌ و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ستارتیژی سه‌ربازی سوپای وڵاتانی به‌شداره‌
 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌شدا هاتوه‌، "ئه‌نجامدانی ئه‌م مانۆره‌ سه‌ربازییه‌ په‌یوه‌ستدار و ئامانجداره‌، زیاتریش جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی هاوڕێیانه‌ی ولاتانی به‌شدار له‌ مانۆڕه‌گه‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ستارتیژی و هه‌ماهه‌نگی و لێكته‌ێگه‌یشتنی سه‌ربازیی هێزه‌كانمانه‌".

نیشانەکردن

روسیا چین بیلاروس