هەواڵی ئەمڕۆ

چوار كه‌شتی دیكه‌ی هه‌ڵگری دانه‌وێڵه‌ به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیایان جێهێشت

10:16 - 17/08/2022

874جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا

خه‌ندان- 

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ به‌ كۆگاكراوه‌كانی ئۆكرانیا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ چوار كه‌شتی نوێ به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیایان به‌ره‌و ئیستانبوڵ جێهێشتوه‌، كه‌ زه‌یت و تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتوه‌.
 
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، چوار كه‌شتی بارهه‌ڵگری گوێزه‌ره‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ به‌ كۆگاكراوه‌كانی ئۆكرانیا به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و توركیا جێهێشتوه‌".

دو كه‌شتی له‌ به‌نده‌ری كۆرنه‌مۆسك و دوانی دیكه‌ش له‌ به‌نده‌ری ئۆودێساوه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ ئۆكرانیا به‌ڕێكه‌وتون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دو له‌ كه‌شتییه‌كان له‌ به‌نده‌ری كۆرنه‌مۆسك و دوانی دیكه‌شیان له‌ به‌نده‌ری ئۆودێساوه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ ئۆكرانیا به‌ڕێكه‌وتون كه‌ له‌نێویاند زه‌یت و تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژیان باركردوه‌.
هه‌ر چوار كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێ كه‌وتون
به‌رگری توركیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر چوار كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێ كه‌وتون و له‌وێش پشكنینی بۆ به‌رهه‌مه‌كان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر روبه‌ڕوی هیچ ئاسته‌نگییه‌كی ته‌ندروستی و به‌رهه‌می نه‌بوبونه‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانن به‌ره‌و رێڕه‌وی دوه‌میان به‌ڕیچبكه‌ون.
نزیكه‌ی 450 هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی به‌ كۆگاكراوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر، وه‌زاره‌تی ژێرخانی ئابوری ئۆكرانیا رایگه‌یاندبو، 16 كه‌شتی به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یانی جێهێشتوه‌ و نزیكه‌ی 450 هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی به‌ كۆگاكراوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ گواستوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی حه‌وتی رابردو به‌ به‌شداری ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، توركیا، روسیا و ئۆكرانیا رێكه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ به‌ كۆگاكراوه‌كانی ئۆكرانیایان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵات واژۆكرد.

بەپەلە