پەرلەمانتارێکی پارتی: مەرجمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هەیە

10:24 - 15/08/2022

2462جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شێروان دوبەردانی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی لایەنەکان ئەنجامەکەی قبوڵ بکەن، دەشڵێت، "ئێمه‌ ترسمان له‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ دوباره‌ بێته‌وه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌، وەک دەزانرێت هه‌ڵبژاردنی 10-10-2021 باشترین و پاكترین هه‌ڵبژاردن بو له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئینجا ئه‌نجامه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد، ئێمه‌ ته‌نها گره‌نتیمان ده‌وێت ئه‌گه‌رنا پارتی كێشه‌ی نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن".

شێروان دوبەردانی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه‌، "بەم نزیکانە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق نییه‌، بارودۆخی عێراق به‌ره‌و خراپتر دەڕوات، مەگەر هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له ‌نێوان لایه‌نی سیاسی بۆ گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌قینه‌، تابتوانن ئێمه‌ له‌و كێشه‌ سیاسیانه‌ ده‌ربێنن، دوای خۆپیشاندانی هه‌ردولا بۆ كوێ ده‌ڕۆین، ده‌بێت گفتوگۆ هه‌بێت هه‌تا ئه‌مڕۆ وادیاره‌ خۆپێشانده‌رانی سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌در به‌رده‌وامن، بۆیە له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌غداد به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناتوانین وه‌كو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبونەوە بكه‌ین به‌بونی ئه‌وان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، چاوه‌ڕێین له‌ڕۆژانی داهاتو بزانین سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقتەدا سه‌در بڕیاره‌كه‌ی چیه؟‌".

ده‌زانین په‌رله‌مان هەڵناوەشێتەوە مه‌گه‌ر به‌دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بێت به‌ ده‌نگدانی 50+1 په‌رله‌مان هەڵبوەشێتەوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناكۆكی سیاسی هه‌یه‌ نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ كه‌ ئایا له‌بینای په‌رله‌مان دانیشتن بكه‌ن له‌ دوای كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، چونکە په‌رله‌مان به‌مانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌در له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناتوانێت دانیشتنێكی یاسایی ئه‌نجام بده‌ن، "ئێمه‌ش ده‌زانین په‌رله‌مان هەڵناوەشێتەوە مه‌گه‌ر به‌دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بێت به‌ ده‌نگدانی 50+1 په‌رله‌مان هەڵبوەشێتەوە، هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدڕاڵین كه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری تێدا بكرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامندانی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت هه‌مو لایه‌نی سیاسیه‌كان پابه‌ندی بن
شێروان دوبەردانی ده‌ڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی كه‌ له‌مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌ ده‌رچوه‌ ڕاگه‌یاندێكی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه،‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ تێڕوانینی فراكسیۆنی پارتیشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامندانی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت هه‌مو لایه‌نی سیاسیه‌كان پابه‌ندی بن، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پابه‌ندن به‌ ئه‌نجامه‌كه‌یه‌وه‌ یاخود نا؟ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ تێڕوانینی پارتیه‌ فه‌رمیه‌ پابه‌ندین وه‌كو ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غدا به‌و بڕیاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌ڕای خۆم ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ كرا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 كه‌ زۆرینه‌یان له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی كرا ئه‌و حكومه‌تانه‌ پێكهات یه‌كێک له‌و گرێبه‌ستانه‌ مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرا كێ زامنه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكرێت؟ من وه‌كو خۆم ترسم هه‌یه‌ له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی دیكه‌ به‌ڵام به‌ڵێ پارتی پابه‌نده‌ به‌هه‌ر مه‌رجێک هه‌بێت 100% به‌ڵام ئایا لایه‌نی تر پابه‌نده‌ ده‌بێت به‌و مه‌رجانه؟".
ئێمه‌ ترسمان له‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ دوباره‌ ببێته‌وه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ 
شێروان دوبەردانی وتی، "ئێمه‌ ترسمان له‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ دوباره‌ ببێته‌وه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ وه‌كو ئاماژه‌م پێدا هه‌ڵبژاردنی 10-10-2021 باشترین و پاكترین هه‌ڵبژاردن بوو له‌سه‌رئاستی عێراق، ئینجا ئه‌نجامه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد، ئێمه‌ ته‌نها گره‌تیمان ده‌وێت کە ئەگەر هەڵبژاردن دوبارە بکرێتەوە ئەوا لایەنەکان ئەنجامەکەی قبوڵ بکەن، ئه‌گه‌رنا پارتی كێشه‌ی نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن".

هەروەها وتیشی، "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌ و داننه‌نرێت به‌ئه‌نجامه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی دوای 10-10 وەک ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ له‌وكێشانه‌یه‌ كه‌ له‌عێراقدا هه‌یه‌".

نیشانەکردن

پارتی