هەواڵی ئەمڕۆ

وه‌زیری سه‌در داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا ده‌كات

08:49 - 13/08/2022

2273جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سایه‌تی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در "وه‌زیری سه‌در" له‌په‌یامێكدا داوایكرد، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ و ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی به‌غدای پایتەخت ئەنجام بدەن و راشیگه‌یاند، "عێراق له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌، چاكسازیش له‌گه‌ڵ عێراقه‌، هیچ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان نییه‌".

ساڵح محه‌ممه‌د عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌مه‌ دوا بانگه‌وازی منه‌ و به‌رپرسیارێتی خۆم له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارم و باوكم و گه‌له‌كه‌مدا پاككردۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ دابه‌شكرا به‌سه‌ر دو  به‌ره‌دا".

پێویسته‌ نه‌هێڵن ئه‌وه‌ی ماوه‌ نه‌بێته‌ نێچیرێكی ئاسان بۆ گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای پشت به‌ستن به‌ خودای گه‌وره‌ و سه‌ركه‌وتنه‌ باشه‌كانی، ئه‌م وتاره‌ ئاڕاسته‌ی گه‌لی خۆشه‌ویستی عێراق ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ خێڵ و هۆز مه‌زهه‌به‌كانیان، هه‌روه‌ها ژن و گه‌نج و پیر و منداڵه‌كانیان ئه‌مڕۆ من حساب بۆ گه‌لی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، ئێوه‌ بۆئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ عێراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ ڕزگاری بكه‌ن، پێویسته‌ نه‌هێڵن ئه‌وه‌ی ماوه‌ نه‌بێته‌ نێچیرێكی ئاسان بۆ گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری، مه‌یلی و قۆرخكاری حزبه‌ گه‌نده‌ڵ و تاكڕه‌وه‌كان".

به‌ڵێ حساب بۆ ئێوه‌ ده‌كه‌م و هه‌ست به‌ بوێری ده‌كه‌م و بێ هیوانیم له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "به‌ڵێ حساب بۆ ئێوه‌ ده‌كه‌م و هه‌ست به‌ بوێری ده‌كه‌م و بێ هیوانیم له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌، ئه‌وه‌ كۆتا هه‌له‌ له‌ڕێگه‌ی خۆپێشاندانێكی یه‌كگرتوی ئاشتیانه‌ی ملیۆنیه‌وه‌ له‌ هه‌مو پارێزگا و ناوچه‌كان و گوند و گه‌ڕه‌ك و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌مو كۆڵان و ماڵه‌كانییه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریری  به‌غدای پایته‌ختی خۆشه‌ویست بڕۆن، پشتگیری له‌ براكانتان بكه‌ن بۆ چاكسازیكردن له‌ عێراقی خۆشه‌ویست". 

محه‌مه‌د ساڵح عێراقی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، " به‌ رێپێوانێكی مه‌زنانه‌ی ملیۆنی، ئاڵای عێراق و ئاڵای چاكسازی و ئاڵای رزگاری هه‌ڵبگرن و ده‌نگتان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ كه‌ ته‌خته‌كانیان ده‌له‌رزێنن، پاشان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵ و حاڵی خۆتان به‌ سه‌لامه‌تی و ئاسایش، با په‌یامێكی ملیۆنی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌مو جیهان بنێرین كه‌  عێراق له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌، چاكسازیش له‌گه‌ڵ عێراقه‌، هیچ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان نییه‌".