په‌رله‌مانتارێك: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گیرێت

04:23 - 13/08/2022

5548جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نه‌عیم عه‌بودی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بونی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و 2023ه‌وه‌، خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ موچه‌ و بودجه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان راده‌گیرێت، "یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ته‌نها بۆ نه‌بونی بودجه‌ له‌یه‌ك ساڵ ده‌رچه‌ی یاسایی دیاریكردوه‌".

نه‌عیم عه‌بودی رایگه‌یاندوه‌، "ڕوبه‌ڕوی بۆشایی یاسادانان ده‌بینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌، ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كان راده‌گرێت".

به‌پێی مادده‌ی 13 له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی شێوازی خه‌رجكردنی له‌ غیابی دو بودجه‌دا بۆ دو ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك رێكنه‌خراوه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌پێی مادده‌ی 13 له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی شێوازی خه‌رجكردنی له‌ غیابی دو بودجه‌دا بۆ دو ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك رێكنه‌خراوه‌، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌رچه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ كه‌ پشت به‌ بودجه‌ی ساڵی رابردو ببه‌سترێت".
چونه‌ ناو بۆشایی یاسادانان ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانی خه‌رجییه‌كان
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، جه‌مال ئه‌سه‌دی پسپۆڕی یاسایی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، "چونه‌ ناو بۆشایی یاسادانان ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانی خه‌رجییه‌كان، به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجامی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی داراییدا هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه‌ كه‌ ڕێگه‌ بدات به‌ خه‌رجكردنی هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌ یه‌كه‌كانی خه‌رجكردنه‌وه‌ بۆ دابینكردنی دارایی خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و ساڵه‌ داراییه‌ی كه‌ بودجه‌ی په‌سه‌ند نه‌كراوه‌".

جه‌مال ئه‌سه‌دی ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، "ئێمه‌ له‌ بۆشایییه‌كی یاسادانانداین كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌مو خه‌رجییه‌كان به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی 20223ه‌وه‌ بوه‌ستێت".
 

نیشانەکردن

موچە