خه‌ندان-
زانایانی چین رایانگه‌یاند، ده‌یان كه‌س له چین توشی ڤایرۆسێكی نوێ بون كه له بنه‌چه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ناوی "لانگیا"یه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسی گواستنه‌وه‌یان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه نیه.
به‌وته‌ی زانایانی چین، ڤایرۆسی لانگیا نیشانه‌كانی له بریتین له تا، ماندوبون، كۆكه، سكچون و سه‌رئێشه، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌شی سه‌ره‌تا بوه‌ته هۆكار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێكی بچوكی هاوشێوه‌ی مشكه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له پارێزگاكانی شاندۆنگ و هینان تۆماركراون.
به‌پێی راپۆرتێك كه له سه‌ره‌تای مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن "New England Journal of Medicine"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گۆڤارێكی پێشه‌نگی پزیشكییه له ئه‌مریكا، 35 كه‌س له چین توشی ڤایرۆسی لانگیا بون.
توشبوه‌كان زۆربه‌یان جوتیار بون، به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌بوه
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان زۆربه‌یان جوتیار بون، به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌بوه، به‌شێكیان توشی كه‌موكوڕی له خانه‌كانی خوێندا بون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان توشی كێشه له كاره‌كانی جگه‌ر و گورچیله‌دا بون.
ڤایرۆسی لانگیا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2018 له چین دۆزراوه‌ته‌وه
ڤایرۆسی لانگیا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2018 له چین دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان به فه‌رمی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشانكرا به‌هۆی سیستمێكه‌وه كه تای توند و مێژوی به‌ركه‌وتنی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشانده‌كات.
پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌یه تێبگه‌ین
زانایان پێیان وایه له‌م قۆناغه‌دا قورسه پێشوه‌خته لێدوان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌می ژماره‌ی توشبوان، به گوێره‌ی توێژه‌رانی چین و سه‌نگافوره و ئوسترالیا كه به‌شدارییان له نوسینی راپۆرته‌كه‌دا كردوه، "پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌یه تێبگه‌ین".
لینفا وانگ پسپۆڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆلێژی پزیشكی دوك-NUS له سه‌نگافوره كه یه‌كێكه له نوسه‌رانی راپۆرته‌كه به گڵۆباڵ تایمزی راگه‌یاندوه، "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار و كوشنده له ڤایرۆسی لانگیا تۆمار نه‌كراوه".