خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆتا ڕۆژ بو بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆساڵی 2022، كه‌تێكڕا بڕی 322 هه‌زار و 387 تۆن و 40 كیلۆ گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیرا.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگه‌یاند، "پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له 25ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد، ده‌ست به‌وه‌رگرتنی گه‌نم كرا، به‌هۆی بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بارهه‌ڵگر له به‌رده‌م سایلۆكان كه گه‌نمیان هێنابو به‌ناچاری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنمان درێژه پێدا تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌مڕۆش به‌یه‌كجاری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم راگیرا.
تائێستا بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو به‌مجۆره‌یه:
سلێمانی: 141 هه‌زار و 217 تۆن و 400 كیلۆ
هه‌ولێر: 123 هه‌زار و 46 تۆن و 160 كیلۆ
دهۆك: 58 هه‌زار و 123 تۆن و 480 كیلۆ.