هەواڵی ئەمڕۆ

تۆمه‌تبارێك كه‌ پێنج ساڵ وه‌ك پزیشك كاریكردبو، ده‌ستیگركرا

07:31 - 11/08/2022

5428جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هێزێكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێت، پێنج ساڵ وه‌ك پزیشكی ددان له‌شاری موسڵ كاریكردوه‌.
 
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هاوڵاتیه‌ك كه‌ پێشتر نیشته‌جێی پارێزگای دهۆك بوه‌، نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی ددانی له‌ موسڵ كردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تاییشی نییه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت كه‌ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆنتڕۆڵی لاواز و بۆشایی ئه‌منی شاره‌كه‌شی له‌ ئازادكردنی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش قۆستوه‌ته‌وه‌ و كلینیكه‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشی بینیوه‌.
 ئاسایشی نیشتمانی نۆرینگه‌كه‌ی داخستوه‌ و پاشانیش تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، ئاسایشی نیشتمانی نۆرینگه‌كه‌ی داخستوه‌ و پاشانیش تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه‌ و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ری.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك پزیشكی ددان خۆی ناساندوه‌، سودیشی له‌ ئینته‌رنێت وه‌رگرتوه‌ له‌سه‌ر شێوازی ده‌رهێنان و پڕكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ددان.

نیشانەکردن

عێراق