هەواڵی ئەمڕۆ

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی: به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی "چوار تیرۆرست و فێڵبازێكمان" ده‌ستگیركرد

06:50 - 11/08/2022

2793جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، تیمه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی چوار تیرۆرست و تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ "فێڵباز" بوه‌ فێڵی له‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بانكی كردوه‌ و بڕی 20 ملیۆن دۆلار پاره‌ی بردوه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌،دوای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌واڵگری بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ داواكراون و له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی باڵا له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایشی عێراق، توانیان چوار تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بون.

ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركراون

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركراون و راپێچی دادگا ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان".

تیمه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ داواكراوه‌

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هاوكات تیمه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ داواكراوه‌ به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (459) كه‌ له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كازمی ده‌رچوه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دانی به‌وه‌دانا كه‌ كاری ساخته‌كاری و فێڵبازی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمپانیا بانكییه‌كان كردوه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كدا و بڕه‌ پاره‌یه‌كی لێ وه‌رگرتون كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

نیشانەکردن

عێراق سلێمانی