هەواڵی ئەمڕۆ

خه‌ندان ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

05:31 - 11/08/2022

3099جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، "حكومه‌ت توانیویه‌تی به‌سه‌ر چه‌ندین كێشه‌دا زاڵ بێت و زۆرێك له‌و پڕۆژه‌ دواكه‌وتوانه‌ زیندو بكاته‌وه‌ كه‌ ساڵانێك بو پلانیان بۆ دانرابو".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رپه‌رشتی 29یه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد، تێیدا تاوتوێی پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی وڵات  و دۆسیه‌ی ئابوری كرا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.  

كازمی بانگه‌وازی خۆی بۆ هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كان نوێكرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دیالۆگێكی مانادار و بنیاتنه‌ر

له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی بانگه‌وازی خۆی بۆ هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كان نوێكرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دیالۆگێكی مانادار و بنیاتنه‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ئێستا كه‌ له‌ ئه‌دای حكومه‌ت و هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌.  

 نه‌بونی بودجه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت دروستكردوه‌

سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، "حكومه‌ت توانیویه‌تی به‌سه‌ر چه‌ندین كێشه‌دا زاڵ بێت و زۆرێك له‌و پڕۆژه‌ دواكه‌وتوانه‌ زیندو بكاته‌وه‌ كه‌ ساڵانێك بو پلانیان بۆ دانرابو، نه‌بونی بودجه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و پلانه‌كانی هه‌بوه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ گرنگه‌كان كه‌ خزمه‌ت به‌ هاوڵاتی ده‌كات".

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران میوانداری پارێزگاری به‌سڕه‌ی كرد

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران میوانداری پارێزگاری به‌سڕه‌ی كرد، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا رونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌باره‌ی واقیعی خزمه‌تگوزاریی پارێزگاكه‌ و ئه‌و ئاسته‌نگه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانیان خسته‌ڕو.
  
هه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس له‌ باشتركردنی دۆخی كاره‌با و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و په‌تا جیهانیه‌كان كرا.
  

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد كه‌ ئه‌مانه‌ن:  

یه‌كه‌م: په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كانی (راوێژكردن به‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان)، (چاودێریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی پرۆژه‌ گه‌وره‌كان/ئه‌ركی راوێژكاری بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان).
  
دوه‌م: ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:

ا: ده‌سه‌ڵات به‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری پلاندانانی سیاسی ده‌درێت به‌مه‌به‌ستی دانوستان و واژۆكردنی ڕه‌شنوسی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ بڕگه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه‌.
  
ب: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ مۆری چونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمه‌تگوزاری و تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاتانه‌ په‌سه‌ند ده‌كات: (چین، ڕوسیا، سوڵتانی عومان، ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، كۆماری عه‌ره‌بی میسر، سودان)، له‌ كاتی چونه‌ ژوره‌وه‌ و ده‌رچون بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نده‌ره‌كانی سنوری عێراق و هاتنه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ر.
  
ج: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌وه‌ی له‌ بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ كه‌ ئاره‌زوی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی وایان ده‌وێت له‌ داهاتودا له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق.
  
سێیه‌م: په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی بڕیاری (94ی ساڵی 2010)ی كابینه‌ سه‌باره‌ت به‌ راسپارده‌كانی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ به‌ پله‌ی كار، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
  
ا: به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵگری هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی تا پله‌ی (سێیه‌م)، به‌مه‌رجێك كه‌ ئه‌مه‌ نه‌بێته‌ هۆی دروستبونی نازناو و كاری نوێ.
ب: ئه‌م بڕیاره‌ له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی داهاتو جێبه‌جێده‌كرێت.
  
چواره‌م: ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:  

ا: په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له‌ دبلنی پایته‌ختی ئیرلاند له‌ جیاتی كونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌كانی مادده‌ی (25) و (26)ی ده‌ره‌وه‌ یاسای خزمه‌تگوزاری ژماره‌ (45ی ساڵی 2008)، به‌ مه‌رجێك كردنه‌وه‌ی نابێته‌ هۆی زیادبونی ژماره‌ی كارمه‌ندان له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌كانی به‌شی یاسایی له‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
  
ب: بڕه‌ پاره‌ پێویسته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی 2023 دابینده‌كرێن.

نیشانەکردن

عێراق

بەپەلە