هەواڵی ئەمڕۆ

قوباد تاڵەبانی: نەوت و گاز هەمیشەیی نین، رەنگە نەمێنێن

04:48 - 11/08/2022

2173جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نەوت و گاز هەمیشەیی نیە و رەنگە لەئایندەدا نەمێنێت، ئەوکات زیاتر پێویستیان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەى رێزلێنان بە بەشداربوانی فیستڤاڵی تێک فێست، رایگەیاند، "نەوت و گاز هەمیشەیی نیە و رەنگە لەئایندەدا نەمێنێت ئەوکات زیاتر پێویستمان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت".

لەمەڕاسیمەکەدا کەلەلایەن رێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ وبەشی گەنجانی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران رێکخرابو، قوباد تاڵەبانی باسی له‌وه‌شكرد، "کاتێ باسی داهێنانی تەکنەلۆژیا دەکەین بیرمان دەچێ بەلاى وڵاتە پێشکەوتوەکان، بەڵام ئێوە ئەوەتان رەتکردوه‌تەوە و سەلماندوتانە کەگەنجەکانی خۆمان، کوڕان و کچانی کوردستان دەتوانن داهێنەربن".

دەرفەتێکمان بۆ رەخساوە کەببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەرفەتێکمان بۆ رەخساوە کەببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە، چونکە کۆمەڵگایەکی گەنج و توانایەکی مرۆیی بەهێزمان هەیە و بەلاى کەمەوە دەتوانین ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست".