خه‌ندان-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌وڵدان بۆ "تیرۆركردن"ی جۆن بوڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ی دایه‌وه و بە "دروستكراو" ناویدەبات.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له هه‌وڵدان بۆ "تیرۆكردن"ی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، "وەک بەردەوامبونی تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و درێژەدان بە سیاسەتی فۆبیای شکستخواردوی ئێران، لە گێڕانەوەیەکی نوێ‌دا وەزارەتی دادی ئەمریکا بێهیچ بەڵگەیەک ئەو تۆمەتانەی هەڵبەستوە و چیرۆکێکی نوێی دروستکردوە".
ئەو جۆرە تۆمەتە بێبنەمایانە بە ئامانج و پاڵنەری سیاسی دروستده‌كرێن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو جۆرە تۆمەتە بێبنەمایانە بە ئامانج و پاڵنەری سیاسی دروستده‌كرێن و بۆ دروستكردنی کەش و هەوایەکی پروپاگەندەیی و روروژاندنه، بەتایبەتی خۆلادان لە بەرپرسیاریەتی ئەو تاوانە تیرۆریستیانەی کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێن.
چنینی ئەم ئەفسانە ئاشکرا و بێبنەمایانە لە سیستەمی دادوەری و پڕوپاگەندەی ئەمریکادا به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه
ئەو بەرپرسەی ئێرانی ئەوەشی خستەڕو، "چنینی ئەم ئەفسانە ئاشکرا و بێبنەمایانە لە سیستەمی دادوەری و پڕوپاگەندەی ئەمریکادا به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مجاره‌ش سیناریۆیه‌كیان سەبارەت بە کەسانی وەکو بۆڵتن هەڵبەستوە، لەکاتێکدا کە پێگە سیاسییەکەی کۆتایی هاتوە، کۆماری ئیسلامی هۆشداری دەدات دژی هەر هەنگاوێک کە بە پەنابردنە بەر تۆمەتی گاڵتەجاڕانە، هاوڵاتییانی ئێرانی بکاتە ئامانج".
ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتباره بەوەی پێشنیازی کردوە 300 هەزار دۆلار بداتە هاوڵاتییەکی ئەمریکا بۆ ئەوەی بۆڵتن بکوژێت
دوێنێ چوارشه‌ممه وەزارەتی دادی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئەمریکا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتباره بەوەی پێشنیازی کردوە 300 هەزار دۆلار بداتە هاوڵاتییەکی ئەمریکا بۆ ئەوەی بۆڵتن بکوژێت".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، "پلانەکە بۆ تۆڵەسەندنەوە بوە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە 3ی (کانونی دوەم/1)ی 2020 لە هێرشیکی درۆنی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا، کوژرا".