هەواڵی ئەمڕۆ

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ لایه‌نگرانی: خۆپیشاندان بكه‌ن

03:14 - 11/08/2022

1428جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌كات كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی جارێكی دیكه‌ له‌نێوان گۆڕه‌پانی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و پردی معه‌له‌ق خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌ یاسا و ده‌ستور.

چوارچێوەی هەماهەنگی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ بانگه‌وازێكدا بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی رایگه‌یاندوه‌، "به‌ ئامانجی به‌رگریكردن له‌ یاسا و ده‌ستور، داوای ئاماده‌بونی فراوانی لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هه‌وڵی تێكشكانی یاسا و ده‌ستور ده‌دات، كه‌ بێڕێزییكردنه‌ به‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت".

باوه‌ڕمانوایه‌ وه‌ستان شانبه‌شانی هه‌نگاوه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كان و به‌رگریكردن له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بتوانێت روبه‌ڕوی كێشه‌و ئالنگارییه‌كان ببێتەوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "باوه‌ڕمانوایه‌ وه‌ستان شانبه‌شانی هه‌نگاوه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كان و به‌رگریكردن له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دادگا و یاسادانان و له‌پێناو په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی به‌سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه‌، كه‌ بتوانێت روبه‌ڕوی كێشه‌و ئالنگارییه‌كانی وه‌ك كێشه‌ی كاره‌با و ئاو و بێكاری كه‌ به‌رۆكی عێراقییه‌كانی گرتوه‌ته‌وه‌ ببێته‌وه‌".
 ره‌وتی سه‌دریش بڕیاریداوه‌ سبه‌ی ئێواره‌ هه‌ینی خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌كاتێكدایه‌، ره‌وتی سه‌دریش بڕیاریداوه‌ سبه‌ی ئێواره‌ هه‌ینی خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات به‌شداری كارا بكه‌ن.
هه‌موان پێكه‌وه‌ ده‌ستمانپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی ئاڵنگاریه‌كان ببینه‌وه‌
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لەبارەی دۆخی وڵاتەکە هۆشداریداو رایگه‌یاند، "له‌م كابینه‌دا هه‌موان پێكه‌وه‌ ده‌ستمانپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی ئاڵنگاریه‌كان ببینه‌وه‌و له‌ ئێستادا ئاڵنگاری ئابوری، ئه‌منی، سیاسی و ته‌ندروستی هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا پێكه‌وه‌ كارمانكردوه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌مو ئاسته‌نگه‌كان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عێراق لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن ڕوبەڕوی کێشەیەکی سیاسی راستەقینە بوه‌ته‌وه‌ و پێویستە چارەسەربکرێت، چارەسەریش پێویستی بە دیالۆگ و دانایی و قوربانیدان هەیە، وەک چۆن ئیمام حوسێن قوربانی داوە بۆ دادپەروەری.

بەپەلە