هەواڵی ئەمڕۆ

توشبونی کیم جۆن ئون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا

10:58 - 11/08/2022

1720جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیای فەرمی کۆریای باکور، توشبونی کیم جۆن ئونی سەرۆکی وڵاتەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشی راگەیاند و کۆریای باشوریشی بە هۆکاری توشبونەکەی تۆمەتبارکردوە.

کیم یو جونگ خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاندوە، براکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، کیم یو جونگ خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاندوە، براکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە لە کاتەشەوە پلەی بەرزبوەتەوە، بەڵام ئەمە نەیتوانیوە بیوەستێنێت لە بیرکردنەوە لە گەلەکەی کە بەرپرسە لێیان، هاوکات ئەم روداوەکەی بە هاوشێوەی "هەڵگیرسانی جەنگ" ناوبردوە.

 بەڵێنی داوە تۆڵە بکەنەوە 

کیم یو جونگ، کۆریای باشوری بە بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمەتبارکردوە و بەڵێنی داوە تۆڵە بکەنەوە دوای ئەوەی حکومەتی پیۆنگ یانگ سەرۆکەوتنی بەسەر ڤایرۆسەکەدا رادەگەیەنێت.

کۆریای دیموکراتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان بەردەوام دەبێت

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردودا کیم جۆن ئون سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و لە ئاهەنگێکیشدا کەبەو بۆنەیەوە سازکرابو رایگەیاند، کۆریای دیموکراتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان بەردەوام دەبێت بە مەبەستی رێگریکردن لە گواستنەوە گۆڕاوەکانی دیکەی ڤایرۆسەکە بۆ وڵاتەکەی و هۆشداریشیدا لە ئەگەری رودانی "کابوسێکی تەندروستی دیکە".

لەدوای توشبوی سەرۆک بە ڤایرۆسەکە لەسەر فەرمانی خوشکەکەی چالاکییەکانی سنوری باکوری وڵاتە راگیراون کە بەهۆکاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراوە.

بەپەلە