هەواڵی ئەمڕۆ

نانسی پێلۆسی: رێگه‌ناده‌ین چین گه‌مارۆی تایوان بدات

09:50 - 10/08/2022

2084جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ڕێگه‌ به‌ چین نادات تایوان گه‌مارۆ بدات، "ناشتوانن رێگریمان لێبكه‌ن كه‌ سه‌ردانی تایوان بكه‌ین، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیشمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌".

نانسی پێلۆسی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ واشنتن رایگه‌یاند، "ئێمه‌ ڕێگه‌ به‌ چین ناده‌ین تایوان گۆشه‌گیر بكات و گه‌مارۆی بخاته‌سه‌ر، له‌كاتێكدا چین ڕێگه‌ نادات تایوان به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا بكات، كه‌ تێیدا تایوان ده‌توانێت به‌شدارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بێت، ده‌توانن ڕێگری له‌ چونی به‌رپرسانی تایوان بۆ ئه‌وێ بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن ڕێگریمان لێبكه‌ن كه‌ بچین بۆ تایوان".

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ تایوان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕایبگه‌یه‌نین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تایوان

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ تایوان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕایبگه‌یه‌نین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه‌ و پارێزگاری لێده‌كه‌ین، سیاسه‌تی ئه‌مریكاش سه‌باره‌ت به‌ تایوان نه‌گۆڕه‌".

خۆم و ئه‌ندامانی شانده‌كه‌م سوپاسی ئه‌و وڵات و ناوچانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌دا سه‌ردانمان كردو

نانسی پێلۆسی باسی له‌وه‌شكرد، "خۆم و ئه‌ندامانی شانده‌كه‌م سوپاسی ئه‌و وڵات و ناوچانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌دا سه‌ردانمان كردون به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێسته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌تی ڕوسیا له‌ ئۆكرانیا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بۆ راگرتنی شه‌ڕ".

تایوان خاوەنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەرییە، لەدوای سەردانەکەی نانسی پڵۆسی لە چەند هەفتەی رابردودا حکومەتی پەکین رایگەیاند، مانۆڕی سەربازی لەنزیک ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات و بەبەشێک لە خاکەکەی دەزانێت.

لەبەرامبەر ئەو کردەوانەی چین، سەرکردەکانی تایوان رایانگەیاند، دانیشتوانی نیمچە دورگەکە چارەنوس و ئایندەی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن و بەرگری لەو دیموکراتیەتە دەکەن کە تێیدا دروستیان کردوە.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا