هەواڵی ئەمڕۆ

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزینەوە

09:34 - 09/08/2022

11960جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان دەدۆزنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک بەسەرپەرشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەنجام دراوە.

کۆبونەوەکە بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی وەزارەتی کرد.

بۆ دابینکردنی نەوتی سپی چەند پێشنیار و بۆچونێک گفتوگۆی لەسەر کراوە

ئەوەش هاتوە، بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچونێک کراوە.

 پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت، پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین دەکات و داواش دەکات ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزین خراپ بە خەڵک دەفرۆشن،  رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

May be an image of 8 people, people sitting and people standing

نیشانەکردن

نەوت