هەواڵی ئەمڕۆ

‎کۆمەڵەی کیڵگە پەلەوەریەکان بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: كێشه‌ی عەلەف چاره‌سه‌ر بكه‌

07:19 - 09/08/2022

2760جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

‎سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان رایگه‌یاند، لەگەڵ هەرزانبونی هەمو ئەو پێداویستیانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان خاوەن کارگەکانی عەلەف نرخ هەرزان ناکەن و بەردەوام لەسەر خاوەن کێڵگەکان زیادی دەکەن لەبەرمبەریشدا نرخی مریشک هەرزنبوە و خاون کێلگەکان لەزەرەردان، ده‌شڵێت، داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بەپەلە بێتەسەرخەت و کێشەی عەلەف چارەسەر بکات.

‎نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەوەریەکانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، رایگەیاند، "لە هەرێمی کوردستاندا کارگەکانی بەرهەمهێنانی عەلەف بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی مریشک زیاد دەکەن بەجۆرێک بەرهەم هێنانی عەلەف پێداویستیەکانی هەرزانبوە".

ئێستا بە 1500 دۆلارە تۆنێک گەنمەشامی بە 510 دۆلار بوە، ئێستا بە 430 دۆلارە
‎ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێش 10 ڕۆژ لە ئێستا تۆنێک سۆیا بە 770 دۆلار بوە، ئێستا بوە بە 730 دۆلار تۆنێک ڕۆن زەیتبە دو هەزار و 200 دۆلار بوە، ئێستا بە 1500 دۆلارە تۆنێک گەنمەشامی بە 510 دۆلار بوە، ئێستا بە 430 دۆلارە، گەنم تۆنی بە 840 هەزار دینار بوە ئێستا بە 720 هەزار دینارە لەگەڵ ئەو هەرزانبونەدا ئەبوایە هەرتۆنێک عەلەف 100 دۆلار هەرزانبوایە، بەڵام چونکە خاوەن کارگەکانی عەلەف چاودێرییان لەسەرنیە بۆیە وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەرین هەڵەبجە بیرکردنەوەیان وایە ئەو خاوەن کارگانەی عەلەف بەرهەمدێنن پشتیان بەهێزەو کەسانی دەستڕۆشتویان لەگەڵدایە، چونکە هیچکات عەلەف هەرزان ناکەن.
لامان سه‌یره‌ خاوەن کارگەکانی عەلەف توشی زەرەرو زیان نابن
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەوەریەکانی سلێمانی وتیشی، "لامان سه‌یره‌ خاوەن کارگەکانی عەلەف توشی زەرەرو زیان نابن! لەکاتێکدا خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان 80% توشی زیا  بون و خان و سەیارە و موڵکیان فرۆشتوە لەبەر قەرزداری و خەریکە ڕوبەڕوی کێشەی کۆمەڵایەتی دەبنەوە هەر کیلۆیەک مریشک 800 دینار زەرەر".
داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بەپەلە بێتەسەرخەت و کێشەی عەلەف چارەسەر بکات
‎سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بەپەلە بێتەسەرخەت و کێشەی عەلەف چارەسەر بکات، چونکە هەمو کێڵگە پەلەوەریەکان مۆڵەتیان لە وەزارەتی کشتوکاڵ وەرگرتوە، ئەگەر بەدەمانەوە نەیەن بەناچاری کێگەکانی بەرهەم هێنانی مریشک بەرەو داخستن دەڕۆن.

‎نازم جاف، جەخت لەوە دەکاتەوە، "لەکاتێکدا ئەگەر حکومەت پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆی دەکات و دەیەوێتدەرفەتی کار زیاتربێت با پشتیوانیمان بکات چونکە بەرهەمی مریشک ئەوەندە زۆرە دەتوانین هەناردەی دەرەوەی عێراقیشی بکەین، بەڵام لەگەڵ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەست و ئێستا لەبازاڕەکاندا بڕێکی زۆر دەفرۆشرێت"، ‎داواش ده‌كات حکومەت بیکاتە مەرج بۆ ئەو شوێنانەی مریشک بەکاردەهێنن  بەرهەمی ناوخۆی بێت تاوەک پشتیوانیەک بۆ خاوەن کێڵگەکان بێت.