هەواڵی ئەمڕۆ

بریتانیا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بڕیارێکی دەرکرد

04:58 - 09/08/2022

6903جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-

دوای ئەوەی زانایانی کەشناسی بریتانیا هۆشدارییاندا لە شەپۆلێکی دیکەی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کە لە چەند رۆژی داهاتودا ئەو وڵاتە دەگرێتەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە باری لەناکاویان بۆ "قۆناغی زەرد" بەرزکردەوە کە ئەوەش مانای وایە پلەکانی گەرما لەو ئاستەدا کاریگەرییان لەسەر تەندروستی گشتی دەبێت و ئاستەنگیش بۆ چالاکییەکانی ژێرخان دروست دەکات.

پێنجشەممە  باری لەناکاو بۆ قۆناغی زەرد بەرز دەکەینەوە 
دەستەی خزمەتگوزاری کەشناسی بریتانیا ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا شەپۆلێکی دیکەی گەرما وڵاتەکەیان بگرێتەوە، بەتایبەت رۆژی پێنجشەممە بۆیە بڕیار دراوە لەو رۆژەدا باری لەناکاو بۆ "قۆناغی زەرد" بەرزبکرێتەوە، کە قۆناغی دوەمی مەترسییە لەبواری پلەی گەرمییدا.
 زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەی گەرمی تاوەکو هەفتەیەک بەبەردەوامی بەرز دەبێتەوە، رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوش بەرزی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێک بەرزدەبێتەوە کە زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت و کاریگەری لەسەر جوڵەی ژێرخانی گشتی دەبێت.
مانگی رابردو بریتانیا لە قۆناغی سوری مەترسییەکانی پلەکانی گەرمادا بو 
مانگی رابردوش بریتانیا مەترسی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای بۆ "قۆناغی سور" بەرزکردەوە کە واتای دروستبونی مەترسی دێت لەسەر ژیان، ئەویش دوای ئەوەی پلەکانی گەرما لە باشوری ئەو وڵاتەدا گەیشتنە 40 پلەی سیلیزی.

نیشانەکردن

بریتانیا کەش و هەوا

بەپەلە