هەواڵی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیھان لە بەسڕە تۆمار دەکرێت

04:32 - 09/08/2022

6610جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارێزگای بەسڕە لە باشوری عێراق بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیھان لە 24 کاتژمێری رابردو تێدا تۆمارکرا و بەرزترین پلەی گەرمی لەو شارەدا 51 پلەی سیلیزی بوە.

بەگوێرەی پێگەکانی چاودێری کەشوهەوا و تۆمارکردنی پلەی گەرمی لە 24 کاتژمێری رابردودا شاری بەسڕە لە عێراق، سافی ئاباد لە ئێران و ناوچەی ئەبدالی لە کوەیت بەرزترین پلەی گەرمی جیهانیان تێدا تۆمارکراوە.

پلەی گەرمی شارەکانیان لەنێوان 48 بۆ 52 پلەی سیلیزی بوە
بەگوێرەی ئامارەکەش گەرمترین پلەی گەرمی لە جیهاندا لەو ماوەیەدا لە عێراق، ئێران و کوەیتدا تۆمارکراون، کە پلەی گەرمی شارەکانیان لەنێوان 48 بۆ 52 پلەی سیلیزی بوە.
عێراق روبەڕوى چەندین ئاڵنگارى دەبێتەوە
17ى حوزیرانی ئەمساڵ ، 18 رێکخراوى نێودەوڵەتى و نێوخۆیی رایانگەیاند، بەهۆى گۆڕانی کەشوهەوا، عێراق روبەڕوى چەندین ئاڵنگارى دەبێتەوە، لەوانە شەپۆلى گەرما و کەمبونەى ئاو.

نیشانەکردن

عێراق