هەواڵی ئەمڕۆ

نوێنه‌ری‌ یونامی‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ: مایه‌ی نیگه‌رانیه‌ ده‌بینین میدیاكاران ڕوبه‌ڕوی‌ پێشێلكاری‌ ده‌بنه‌وه‌

03:49 - 09/08/2022

784جار خوێندراوەتەوە

ئێواره‌ی 6ی ئه‌م مانگه‌ خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامدرا، وێنه‌: AFP

خه‌ندان-

نوێنه‌ری‌ یونامی‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و  ڕۆژنامه‌نوسانه‌ كۆبوه‌وه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژی رابردودا پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و رایگه‌یاند، مایه‌یی‌ نیگه‌رانیه‌ كه‌ ده‌بینن ئه‌و دۆخه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی‌ پێشێلكاری‌ ده‌بنه‌وه‌. 

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌وانی له‌ راگه‌یه‌نرداوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی‌ كه‌ له‌ كاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ 6ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر میدیاكاران كرا، ئه‌مڕۆ (9ی‌ ئابی‌ 2022)، نوێنه‌ری‌ یونامی‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئانییت لییس، سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆی‌ له‌ سلێمانی‌ كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و  ڕۆژنامه‌نوسانه‌ كۆبوه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ خۆپیشاندان پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه‌. 

ئاماره‌كان جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنه‌ و نیشانه‌ی‌ پرسیار ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌وشی‌ ئازادی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ

هه‌ژان خالید، توێژه‌ر له‌ سه‌نته‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی‌ له‌و پێشێلكارییانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌ و وه‌ك مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ سه‌ر دۆخی‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین و رۆژنامه‌نوسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناوبرد و وتی‌، "ئاماره‌كان جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنه‌ و نیشانه‌ی‌ پرسیار ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌وشی‌ ئازادی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و میدیاكاران". 

هه‌ژان خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوای‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی‌ زیاتری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن له‌و پیشێلكارییانه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر میدیاكاران و چالاكوانانی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌كرێت. 

 رۆژنامه‌نووسان باسیان له‌و پێشێلكارییه‌ زه‌قانه‌كرد كه‌ له‌كاتی‌ خۆپیشاندان و دوای‌ خۆپیشاندان ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، رۆژنامه‌نووسان باسیان له‌و پێشێلكارییه‌ زه‌قانه‌كرد كه‌ له‌كاتی‌ خۆپیشاندان و دوای‌ خۆپیشاندان ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌.
مایه‌یی‌ نیگه‌رانیه‌ كه‌ ده‌بینین ئه‌و دۆخه‌ی‌ له‌ هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران ڕوبه‌ڕوی‌ پێشێلكاری‌ ده‌بنه‌وه‌
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئهانێت لییس، نوێنه‌ری‌ یونامی‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، "مایه‌یی‌ نیگه‌رانیه‌ كه‌ ده‌بینین ئه‌و دۆخه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی‌ پێشێلكاری‌ ده‌بنه‌وه‌".
May be an image of 4 people, people sitting and people standing
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو، "ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستی‌ ئه‌و دۆخه‌ بین كه‌ رۆژنامه‌نوسان له‌كاتی‌ خۆپیشاندان ڕوبه‌ڕوی‌ ده‌بنه‌وه‌".
له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردودا 78 پێشێلكاری بەرامبەر بە 60 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە
سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت، "له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردودا 78 پێشێلكاری بەرامبەر بە 60 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە، كە بریتین لە، دەستگیركردن 26 حاڵه‌ت، هەڵكوتانە سەر ماڵ 4 حاڵه‌ت، رێگری 16 حاڵه‌ت، برینداربون بە گازی فرمێسك رێژ  8 حاڵه‌ت، زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی 23 حاڵه‌ت و داخستنی ئۆفیسی میدیا یه‌ك حاڵه‌ت".
لە هەولێر، دهۆک و ناوچەکانی دیکەی ژێردەسەڵاتی پارتی خۆپیشاندان نەکرا
ئێواره‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه‌، لایەنگرانی نەوەی نوێ لەبەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبونەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا جوڵانەوەکە بانگەوازێکی بۆ خۆپیشاندان بڵاوکردەوە، بەڵام لە هەولێر، دهۆک و ناوچەکانی دیکەی ژێردەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان نەوەی نوێ نەیتوانی لایەنگرانی بهێنێتەسەر شەقام و هیچ خۆپیشاندانێک ئەنجام نەدرا، هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییانکرد لە هەر گردبونەوەیەک کە لایەنگرانی جوڵانەوەکە بیانەوێت بێنەسەر شەقام.

هەروەها لە سلێمانی، سەیدساق، رانیە، کەلار، هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە کە بەناوچەی سەوز و نیللیی ناسراوە، ژمارەیەک لە لایەنگرانی نەوەی نوێ گردبونەوە و  هێزە ئەمنییەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و خۆپیشاندەران بڵاوەیانپێکرا، هه‌روه‌ها ده‌یان رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كرا.
لە هەندێک شوێن دەزگا ئەمنیەکان بەجل و ئۆتۆمبێلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیرکردوە 
7ی ئه‌م مانگه‌ش دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، " لە هەندێک شوێن دەزگا ئەمنیەکان بەجل و ئۆتۆمبێلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیرکردوە و داوای ناسنامەیان لەخەڵک کردوە ئەوەش دورە لە کاری فەرمی و دەبێتە مایەی ترس و نائومێدی لای هاوڵاتی کە پێویستە دەزگا ئەمنیەکان ناسنامەیان دیاربێت و خۆیان بناسێنن بەجلوبەرگ و ئۆتۆمبێلی فەرمی، چونکە ئەو جۆرە حاڵەتانە بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەش باش نابێت".
هیچ ئەندام پەرلەمانێک و هیچ ڕاگەیاندکارێک دەستگیرنەکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئێواره‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، "پاش وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، بەهەمو لایەکی رادەگەیەنین، کە هیچ ئەندام پەرلەمانێک و هیچ ڕاگەیاندکارێک دەستگیرنەکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە".