خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك لهڕونكردنهوهیهكدا ره‌تیكرده‌وه، گورچیله و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی رێباز ره‌سوڵ ده‌رهێندرابێت كه دوای دو هه‌فته له ونبونی ته‌رمه‌كه‌ی به‌شێوێندراوی دۆزرایه‌وه و راشیگه‌یاند، "ئه‌و به‌خشراوه به‌مردنی ئاسایی مردوه و ئاسه‌واری هیچ ئهشكهنجهدانێكیش به‌جه‌سته‌یه‌وه نه‌بوه".
پۆلیسی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی هه‌واڵی به‌شێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوای فرۆشتنی گورچیله‌كه‌ی، ته‌رمی گه‌نجێكی به‌خشراو كه نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت ڕونیبكهینهوه كه له‌پۆلیسی ناوشار دۆسیه‌ی ونبونی كه‌سێكی به‌خشراو تۆماركراوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت مه‌ودایه‌كی زۆر له شوێنی نیشته‌جێبونه‌كه‌وه به‌ره‌و ڕێگای حه‌ولی كه‌ركوك ڕۆیشتوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت مه‌ودایه‌كی زۆر له شوێنی نیشته‌جێبونه‌كه‌وه به‌ره‌و ڕێگای حه‌ولی كه‌ركوك ڕۆیشتوه به‌ره‌و شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی شار كه چۆڵ بوه، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه له‌هۆش خۆی چوه و بوراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند ئاژهڵێكیشهوه ته‌رمه‌كه‌ی شێوێندراوه".
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریش، ئه‌و به‌خشراوه به‌مردنی ئاسایی مردوه و ئاسه‌واری هیچ ئهشكهنجهدانێكیش به‌جه‌سته‌یه‌وه نه‌بوه، ته‌نها كاتێك له‌هۆش خۆی چوه ئاژه‌ڵ چونه‌ته‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی و شێواندویانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش گورچیله یاخود ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی ده‌رنه‌هێندراوه".
پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین باوه‌ڕ به‌و ده‌نگۆیانه نه‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكیش ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌به‌ر كه ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه بڵاوبكاته‌وه".
پێشتر له به‌شێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه ته‌رمی رێباز رەسول كه دانیشتوی گەڕەكی ئیسكانی شاری كه‌ركوكه و ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه له‌ماڵ ده‌رچوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی له پشت نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و له‌نزیك رێگای حهولیهكه دۆزراوه‌ته‌وه گومان ده‌كرێت، "گورچیله‌ی ده‌رهێندرابێت".