خه‌ندان-
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا پابه‌ندبونی خۆی به داواكاریی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له هێزه سیاسییه‌كانی كورد و سوننه و شیعه و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌وه پشتیوانی له‌و بیرۆكه‌یه ده‌كرێت بۆ زرگاركردنی عێراق له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و پاشكۆیه‌تی".
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "وه‌ڵامی ئه‌رێنی هاتوه سه‌باره‌ت به (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان) و وه‌ڵامێكی جه‌ماوه‌ری و هۆزه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمی و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بانگخوازانی مینبه‌ری حسێنیه‌وه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له زانایانی مه‌دره‌سی به‌شه‌ره‌فه‌وه و له هه‌ندێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد و سوننه و ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیشه‌وه".
داوایان لێده‌كه‌م هه‌ڵوێستێكی جددی بگرنه‌به‌ر بۆ ڕزگاركردنی عێراق له گه‌نده‌ڵی
موقته‌دا سه‌در سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه پشتگیریان له بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردوه و بۆ خۆپیشانده‌رانیش وتی، "داوایان لێده‌كه‌م هه‌ڵوێستێكی جددی بگرنه‌به‌ر بۆ ڕزگاركردنی عێراق له گه‌نده‌ڵی و پاشكۆیه‌تی و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی پرۆسه‌ی سیاسی كه زیانی به خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌ش گه‌یاندوه".
ده‌ستبه‌رداری گوفتار بن و هه‌نگاو بنێن بۆ كرده‌وه‌ی جدی و راسته‌قینه
ده‌شڵێت، "ده‌ستبه‌رداری گوفتار بن و هه‌نگاو بنێن بۆ كرده‌وه‌ی جدی و راسته‌قینه، با له دیالۆگی كه‌م دور بكه‌ینه‌وه، عێراق پێویستی به كرده‌وه هه‌یه نه‌ك قسه، خه‌ڵك تامه‌زرۆی چاكسازییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه كه ڕزگاریان بكات له‌و ئازارانه‌ی كه تێیدایه، كه سه‌بریان چیتر جێگه‌ی ده‌ستخۆشی نییه".
با هه‌مو لایه‌ك بزانێت شۆڕشگێڕان به‌رده‌وام ده‌بن له شۆڕشی خۆیان تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كان به‌دیدێن
وتیشی، "با هه‌مو لایه‌ك بزانێت شۆڕشگێڕان به‌رده‌وام ده‌بن له شۆڕشی خۆیان تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كان به‌دیدێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌ن، ئه‌وه تاكه و كۆتا ده‌رفه‌تی ئه‌وانه، بۆیه خۆشه‌ویستان به‌رده‌وام بن تا داواكارییه‌كان به‌دی دێن، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌م، خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی سته‌مكاری، وه‌ك ئیمام حسێن".
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆته داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی
رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆته داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و نوخبه‌یی كه هیچ به‌دیلێكی نییه، با هه‌مو ده‌م گه‌نده‌ڵه‌كان له هه‌ر شوێنێك بن و بێده‌نگ بكرێن".
