خه‌ندان-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاماری پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 70 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 52 رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شی كه كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی لێ وه‌رگیرا كۆڕاز نو‌عمان كامێرامانی ده‌زگای میدیایی خه‌ندان بو.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "70 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 52 رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه، كه بریتین له 21 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن، چوار حاڵه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ،، 16 رێگری، پێنج حاڵه‌تی برینداربون به گازی فرمێسك‌ڕێژ، 23 حاڵه‌تی زه‌وتكردنی كه‌ل و په‌لی رۆژنامه‌وانی، یه‌ك داخستنی كه‌ناڵ تۆماركراوه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه 6ی ئاب به‌ر له واده‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێر، هێزێكی ئه‌منی ههڵیانوكتایه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس ئه‌یوب وه‌رتێ، هێزه خۆیان نه‌ناساندوه بۆیه نازانرێت به‌ره‌و كام گرتوخانه براوه.
ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه 6ی ئاب، هێزێكی ئه‌منی له شاری دهۆك، نوسینگه‌ی سایتی (راست نیوز)ی داخست.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 6ی ئاب، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری كورد نیوز (عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د) له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌ناڵی ئێن ئارتی ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌روه‌ها له شاری هه‌ولێر په‌یامنێرانی ئێن ئارتی (رزگار كۆچه‌ر، ئومێد چۆمانی، هێرش قادر) ده‌سگیركران.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 6ی ئاب، له شاری چه‌مچه‌ماڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ریه‌ك له په‌یامنێران ( دیار موحه‌مه‌د ، سۆران موحه‌مه‌د) و (مه‌حمود رزگار) كامێرامانی كه ناڵی ئێن ئارتی له روماڵی خۆپیشاندانی شاره‌كه ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی سیروان غه‌ریب سه‌رنوسه‌ری سایتی وێستگه نیوز و تیمی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی (زانیار مه‌ریوان، هێڤار هیوا، ئه‌ركان عه‌بدوالقادر) ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ریه‌ك له ژیلیا عه‌لی په‌یامنێرو ئه‌ژی عه‌بدولقادری كامێرامانی سایتی دیبلۆماتیك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب، له قه‌زای كه‌لار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه محه‌مه‌د مه‌حمودی په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگ، ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب، له قه‌زای كه‌لار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له په‌یامنێری سایتی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ده‌گیرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ( سنور كه‌ریم، موحه‌مه‌د نه‌وزاد) ده‌ستگیر ده‌كرێن، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ( ئیبراهیم فه‌تاح) په‌یامنێری سایتی راچڵه‌كین،له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری لێده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ( عومه‌ر دلێر) كامێرامان كه‌ناڵی بی ئێم سی رێگری لێده‌كرێت، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ده‌گیرێت، هاوكات ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی رۆژنامه‌وانی تیمێكی تریان (دنیا ماجد ، عمر دلێر).
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری ده‌كرێت له تیمێكی رۆژنامه‌وانی مایك ( كه‌نار ئازاد، مه‌روان عه‌لی) و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ( كۆڕاز نو‌عمان) كامێرامانی ده‌زگای میدیایی خه‌ندان، كه‌ل و په‌لی رۆژنامه‌وانی لێده‌سه‌ندرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 6ی ئاب، له شاری هه‌ولێر، كوردوان جه‌مال به‌رپسی ئۆفیسی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وی نوێ و نه‌جات ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا، ده‌سگیركران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئاب، به ژماره‌یه‌كی كۆڕه‌ك هه‌ره‌شه له رۆژنامه‌نوسی ئێن ئارتی هێرش قادر كراوه، ژماره‌كه لای میترۆ پارێزراوه، هێزێكیش چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر، ئێستا خێزانه‌كه‌ی ماڵیان جێهێشتوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، هه‌ریه‌ك له (ژینه ستار، موحه‌مه‌د جه‌لال، له‌نیا به‌ختیار، هه‌وراز ئه‌حمه‌د) به گازی فرمێسك رێژ بریندار ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئاب، له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، په‌یامنێری سایتی وێستگه نیوز به گازی فرمێسك رێژ بریندار ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ رۆژی شه‌ممه 6 ی ئاب، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، كه 7 په‌رله‌مانتار و 35 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا و چالاكوانی جوڵانه‌وه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، زیاتر له 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌مارۆی ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانهویكهیان له شاری سلێمانی داوه.
رۆژی هه‌ینی 5ی ئاب، هێزێكی ئه‌منی هه‌ریه‌ك له "تائیف گۆران" و "بڕیار نێروه‌ی" و " سه‌باح سۆفی" په‌یامنێرانی ئێن ئاڕ تییان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه له شاری دهۆك ده‌ستگیركردوه و ده‌ست گیرا به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامهوانییاندا.
پێشتریش رۆژی دو شه‌ممه 1ی ئاب، كارزان تاریق، په‌یامنێری ئێن ئارتی و چێنه‌ر ئه‌حمه‌د كامێرامانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی له شاری سلێمانی ده‌ستگیركران، دره‌نگانێكی شه‌و ئازادكران.
رۆژی هه‌ینی 5ی ئاب، شاعیری دیاری كوردستان (كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) له لاپه‌ڕی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند ئاسایش (ته‌ها ئه‌حمه‌د)ی برای دهسگیركردوه هێزه مۆبایلی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د و پاسپۆرتی به‌ریتانی بورهانی بای و مناڵه‌كانیان بردوه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و تهبێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیان ده‌سگیركرد ئه‌وانه‌ی ناویان ئاشكرایه، ( هیمداد شاهێن، فراوق غه‌فور، عومه‌ر عه‌لی، یه‌عقوب كاكل، ئازاد كه‌ریم).
به پێی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی ههڵیانكوتانیان سه‌ر ماڵی هه‌ندێ له‌و چالاكوانانهو پشكنینی ورد، ته‌نانه‌ت ئایپادی مناڵانیشیان بردوه.
له شاری قه‌ڵادزێ و چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوه دو چالاكوان به ناوه‌كانی( مه‌هدی خاكی و حه‌مه ره‌ش)، ده‌سگیركراون.
به ته‌واوه‌تی ژماره‌ی چالاكوانه دهسگیكراوهكان نازانرێت، هیچ ئاماری ره‌سمی له لایه‌ن ده‌زگای ره‌سمی و ئۆپۆزسیۆنی سیاسییه‌وه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ پاساوێك نییه بۆ ده‌سگیركردنی رۆژنامه‌نوسان جگه له سوربونی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ شكاندنی شكۆی یاساكانی په‌رله‌مان و پێشێكردنی مافی راده‌ربڕین و ئازادی روماڵكردن له كاتی خۆپیشاندان و به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان.
تا ئێستا له هیچ پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستگیركردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان، فه‌رمانی دادوه‌ر پیشان نه‌دراوه.
سه‌نته‌ری میترۆ له كاتێكدا هه‌مو پێشێلكارییه‌كی مافی مرۆڤ، به تایبه‌تیش ماف و ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری شه‌رمه‌زار ده‌كات، داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێی ده‌سگیركراوانی به‌ر له خۆپیشاندان و له‌كاتی خۆپیشاندان ئازاد بكه‌ن.