هەواڵی ئەمڕۆ

بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین"، هەدەپە لەباکوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدات

08:21 - 06/08/2022

3796جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ شەممە بە دروشمی "چارەسەری لە لای ئێمەیە و نابۆ داگیرکاری" لە ئامەدی باکوری کوردستان و ژمارەیەک ناوچەی دیکەش خۆپیشاندانی ئەنجامدا و  تیایدا سیاسەتی ئێستای حکومەتی تورکیای رەتکردەوە و تۆمەتباری کرد بەوەی بە هێزی سەربازی هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەکان بشارێتەوە.

ئێمە بە هەزاران ئازادیخوازی ئەم گۆڕەپانە دەڵێین کە چارەسەری ئێمەین
گوڵستان ئاتاسوی، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد لە وتارێکدا بۆ دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی پارتەکەی وتی، "هەرچەندە پۆلیسی تورک ویستی دەستوەردان بکات، بەڵام جەماوەر سرودی چەرخی شۆڕشی وتەوە و دروشمی ئێمە ئەوەیە بە بەرخۆدان سەردەکەوین، ئێستاش دەرفەتی گەورەی چارەسەری هەیە. ئێمە بە هەزاران ئازادیخوازی ئەم گۆڕەپانە دەڵێین کە چارەسەری ئێمەین."
ئامەد  وانەیەکی باش فێری ئەو کەسانە دەکەن کە هیوایان بە شەڕ هەڵچنیوە 
ئاماژەی بەوەشکرد، " داواکاری ئازادی، هەستێکی ئەوەندە بەهێزە کە هیچ شتێک ناتوانێت لەبەردەمی خۆی بگرێت. سەلماندنی ئەوەش، گۆڕەپانی ئیستاسیۆنە. ئامەد جارێکی دیکە مێژو دەنوسێتەوە. وانەیەکی باش فێری ئەو کەسانە دەکەن کە هیوایان بە شەڕ، دوژمنایەتی ژنان و گۆشەگیری بەستوە".
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بەشداری گردبونەوەکەی کرد
لە گردبونەوەکەدا میدحاد سانجار، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، توهای – دەر، مەبیا – دەر، مەد – دەر، توهاد فەد، کۆمەڵەی ژنانی رۆسا، ئوهەدە، ئیهادە، دیک، گۆچ – دەر، کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی دیجلە و فورات و کۆمەڵەی 78  بەشدارییان کرد.

نیشانەکردن

هەدەپە