خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل، دو كه‌س مردن و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.
ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و بارهه‌ڵگرێكی فلات له‌سه‌ر رێگای نێوان ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی و شێخان دو كه‌س مردن و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.
سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا بون
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا بون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك كراون، لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانی هاتوچۆش له‌سه‌ر روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه، سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.