خه‌ندان-
پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كانی سنوری پارێزگاكه رایگه‌یاند، "ده‌بێت زیاتر ڕێز له‌هاوڵاتیان بگرن و به‌یه‌كسانی كاروباره‌ی هاوڵاتیان ڕایی بكه‌ن و جیاوازی له نێوان كه‌سدا نه‌كه‌ن، ئێمه خۆمان به خه‌مخۆری خه‌ڵك ده‌زانین و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌كمان خزمه‌تی ئه‌و شاره و هاوڵاتیانی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردودا زۆرباش كاره‌كانتان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئێمه هێشتا باشترمان ده‌وێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ریه‌ك له هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، پاریدهری پارێزگار و رامی نوری عۆدیش، قائیمقامی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له‌دیوانی پارێزگا، كۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتییان ئه‌نجامدرا.
ده‌بێت زیاتر ڕێز له‌هاوڵاتیان بگرن و به‌یه‌كسانی كاروباره‌ی هاوڵاتیان ڕایی بكه‌ن
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC و به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری ژینگه پارێزی ئاماده‌ی بون، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت زیاتر ڕێز له‌هاوڵاتیان بگرن و به‌یه‌كسانی كاروباره‌ی هاوڵاتیان ڕایی بكه‌ن و جیاوازی له نێوان كه‌سدا نه‌كه‌ن، ئێمه خۆمان به خه‌مخۆری خه‌ڵكی خۆمان ده‌زانین و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌كمان خزمه‌تی ئه‌و شاره و هاوڵاتیانی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردودا زۆرباش كاره‌كانتان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئێمه هێشتا باشترمان ده‌وێت، وه‌كو پارێزگای هه‌ولێریش بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتییان هه‌مو پاڵپشتی و هاوكارییهكتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
له‌هه‌مو گۆڕانكارییه‌كدا كه‌سانی پاك و چالاك و باشترینه‌كان هه‌ڵده‌بژێرین
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌هه‌مو گۆڕانكارییه‌كدا كه‌سانی پاك و چالاك و باشترینه‌كان هه‌ڵده‌بژێرین، چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاوڵاتییان بێت ئه‌وه ئه‌نجامبده‌ن"، سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی شوسته و شه‌قامه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر وتی، "سه‌رباری هه‌مو ئه‌وكارانه‌ی ئه‌نجامتان داوه، پێویسته كاری زیاتربكهن و ماندونهناسانهتر كاربكه‌ن"، له‌وباره‌یه‌شه‌وه شاره‌وانیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه پارێزی ڕاسپارد به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م ههڵمتانه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ڵام له‌منزیكانه ده‌ستده‌كه‌ین به گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ی پێویست
له‌كۆتایشدا، پارێزگاری هه‌ولێر باسی له پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر كرد و جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه، "له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ڵام له‌منزیكانه ده‌ستده‌كه‌ین به گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ی پێویست بۆ هاوڵاتیان، ئه‌وه جگه له‌به‌رده‌وامیدان به‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌نجامدراون"، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵمه‌تی چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانیش كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كان كه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له‌ناو شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ربودجه‌ی سه‌رباری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت، پارێزگاری هه‌ولێر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونیان كرده‌وه.