خه‌ندان-
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له 48 كاتژمێری داهاتودا، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له حه‌نانه له نه‌جه‌ف كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دواین پێشهاته‌كان و له‌نێویشیاندا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
وائیل ریكابی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "هادی عامری له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتودا موقته‌دا سه‌در ده‌بینێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و دیداره ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه و تاوتوێكردنی دواین پێشهاته‌كان".
هیواخوازین له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌در و عامری تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆتاییان پێ بێت
وتیشی، "هیواخوازین له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌در و عامری تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆتاییان پێ بێت، هه‌ربۆیه پێویسته دیالۆگ و ئارامی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگا نوێیه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی به‌گوێره‌ی چوارچێوه ده‌ستوریه‌كان بنیاد بنرێن".
هادی عامری و موقته‌دا سه‌در له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا كۆده‌بنه‌وه
پێشتر مه‌حمود حه‌یانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندبو، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی سیاسی".
وتیشی، "عامری هه‌وڵده‌دات ناكۆكی نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ره‌وتی سه‌در چاره‌سه‌ر بكات، حسێن سه‌در مه‌رجه‌عی ئاینیش رۆڵی كارای هه‌یه و بوه‌ته نێوه‌ندگیری نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان".