یەکەم داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاڕاستەی حەلبوسی کرا

04:36 - 06/08/2022

2867جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای تێپەڕبونی نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و چەقبەستویی سیاسیی، لەئێستادا بەشێک لەلایەنەکان داوا دەکەن ئەم خولەی پەرلەمان هەڵوەشێنرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانتارێک بە فەرمی داواکارییەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێشکەش کرد.

بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە 

بورهان مەعموری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردوە ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی ماددەی 64ـی دەستوری عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات لەکۆبونەوەیەکدا لەسەر داوای یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران و پەسەندکردنی بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگ.

پەرلەمان ا سەرکەوتو نەبو لە جێبەجێکردنی پابەندییە دەستورییەکانی

ئەوەشی خستوەتەڕو، هۆکاری داواکارییەکەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە بەگوێرەی رێکارە یاسایی و دەستورییەکان سەرۆک کۆمار بەگوێرەی ماددەی 70ی دەستور هەڵبژێرێت، هەروەها سەرکەوتوش نەبوە لە جێبەجێکردنی پابەندییە دەستورییەکانی.

ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت

ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات کۆبونەوەیەکی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و تیایدا دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان بدرێت ئەویش بەگوێرەی ماددەی 58ی دەستور، هەروەها ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت.

May be an image of text

نیشانەکردن

عێراق