سوپای پاسداران: رزگارکردنی قودس نزیکە

03:31 - 06/08/2022

2888جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەیی گشتی سوپای پاسداران لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند،  سەهیۆنییەکان لەناوخۆدا تێکدەشكین، پێویست بە بەرگری فەلەستینی ناکات  و رزگارکردنی قودس  نزیکە.

رزگارکردنی قودس نزیکە

 لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەیی گشتی سوپای پاسداران لەشاری تاران پێشوازی لە لەگەڵ زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کرد و لەکۆبونەوەیەکیشیاندا رایگەیاند،"ئاراستەی بەرەوپێشچونەکان لە فەڵەستین و دابەزینی هێزی ئیسرائیل و نزیکبونەوەیان لە روخان، رێگەیەکە گەڕانەوەی نییە، رزگارکردنی قودس نزیکە بە پشتیوانی خودا".

رۆژبەڕۆژ هێزی بەرگری فەڵەستین بەراورد بە رۆژانی پێشوتر بەرەو پێشدەچێت

وتیشی،"رۆژ بە ڕۆژ هێزی بەرگری فەڵەستین بەراورد بە رۆژانی پێشوتر بەرەو پێشدەچێت، ئەم بەرگرییەش لە توانا و چالاکییەکانیان دەردەکەوێت کە توانای ئیدارەدانی جەنگە گەورەکانیان هەیە، ئیسرائیلیش لەدوای بێهیوابونی لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا روسی لە هەندێک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان کردوە".

بەڵگەی رون هەیە، کە سەهیۆنییەکان لەناوخۆدا تێکدەشكین

ئاماژەی بەوەشکرد،"بەڵگەی رون هەیە، کە سەهیۆنییەکان لەناوخۆدا تێکدەشكین، پێویست بە بەرگری فەلەستینی ناکات، هەتا بۆ جەنگێک نەبێت لەپێناو روخاندنی تەواوەتی ئیسرائیل، گومانیشی تێدا نییە وەڵامی خێرا لەبەرگری ئیسلامی فەلەستینییەوە لەسەر ئەم تاوانە نیشاندەری ئەوەیە جارێکی دیکە سەهیۆنییەکان باجی قورسی تاوانەکانیان دەدەن".

 ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی، ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاراستەی کەرتی غەزە کرد و لەئەنجامدا 11 کەس مردن و 80 کەسی دیکەش برینداربون، وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەو هێرشانە چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی شارۆچکەکانی باشوری ئیسرائیل کردوه‌