خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، باوك و كوڕێك لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا ده‌ستگیركراون، كه گورچیلەی کچەکەیان له به‌رامبه‌ر هه‌شت ملیۆن دینار له پارێزگای دهۆك فرۆشتوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی دژەتاوانی بەغدا/ بەشی بەرەنگاربونەوەی تاوانی بازرگانی به مرۆڤ باوك و كوڕێك ده‌ستگیركران، كه گورچیلەى کچەکانیان بە هەشت ملیۆن دینارى عێراقى لە پارێزگاى دهۆک فرۆشتوە.
ئه‌و دو تۆمه‌تباره لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و دو تۆمه‌تباره لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بڕیادراوه ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان پێكبهێنرێت.
ئه‌و دو كه‌سه به‌پێی مادەى 18ى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، ده‌ستگیركراون
ئه‌و دو كه‌سه به‌پێی مادەى 18ى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، ده‌ستگیركراون، كه به‌پێی یاساكه هەرکەسێک ئەندامێکى جەستەى کەسێک بەزۆر یان لەڕێگەى هەڵخەڵەتاندنەوە بە مەبەستى چاندنى لە جەستەى کەسێکى دیکە بدات، سزاکەى بەندکردنە کە لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت، جگە لە سزاى پێبژاردن کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.